کۆشنەر: لە گەڕی داهاتووی دانووستانەکان ئەروروپییەکانیش بەشدار دەبن
جارید کۆشنەر نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەرکەکانی ئاشتی رایگەیاند، مۆسکۆ و کیێڤ رێککەوتوون لەسەر بەشدارپێکردنی ئەوروپییەکان لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکاندا، و جەختیشی کردەوە، بێ بوونی ئەوروپییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ، رێککەوتنەکە مەحاڵە.
کۆشنەر لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، بەشداریکردنی ئەوروپییەکان لە گفتوگۆکاندا رێگە دەدات بە چارەسەرکردنی رێکخستنە ئەمنییە فراوانەکانی ئەوروپا بۆ قۆناخی دوای جەنگ.
هەروەها گوتی، پێشبینی دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا رێڕەوەکانی دانوستان لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و و وردەکاریی زیاتر رابگەیەندرێن، ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بەم جەنگە دڵتەزێنە سەرەڕای بەردەوامیی جیاوازییە بنەڕەتییەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
لەلای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئێوارەی پێنجشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوروپییەکان ئامادەی گەڕی داهاتووی گفتوگۆکان دەبن کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە جەنگەکە لەگەڵ رووسیا، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی ئەمریکی لە دبلن.
لای خۆیەوە، کۆشنەر جەختی کردەوە که "ناتوانین ئەم رێککەوتنە لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا ئەنجام بدەین بە بێ بوونی ئەوروپییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ".
هەروەها لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "باوەڕم وایە ئێمە دەتوانین ئەوە لەگەڵ سەرۆک پوتیندا بەدەستبهێنین" کە رۆژی پێنجشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکی، چاوی پێی کەوتبوون.