سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداری لەبارەی جەنگەکان دەدات
حەکیم جێفریس، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، دیموکراتەکان هەرگیز رازی نابن پارەی زیاتر بۆ جەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخان بکەن، دەبێت ئەو پارەیە بۆ خزمەتکردنی ژیانی ئەمریکییەکان بێت.
حەکیم جێفریسو سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، "پێویستە کۆتایی بەم شەڕە بێباک و تێچوو زۆرەی ئێران بهێنین بە ویستی کۆمارییەکان هەڵگیرساوە، ئەمە بەڵێنێک بووە ئێمە داومانە، هەر لە یەکەم رۆژەوە بە توندی دژی ئەم شەڕە بووین و بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵێک بۆ کۆتاییپێهێنانی”.
دەربارەی پرۆسەی تەرخانکردنی بودجە گوتی، دانوستانەکانی نێوان هەر چوار لایەنەکەی کۆنگرێس بەردەوامن لەلایەن رۆزا دیلاورۆ، بەرپرسی باڵای دیموکراتەکان بۆ کاروباری بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەو کار لەسەر هەموو کارە لەپێشینەکانی دیموکراتەکان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت پێش 11ی کانوونی یەکەم دەکرێت چی بەدەستبهێنرێت، بەڵام دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە یەکدەنگی دژی دابینکردنی هەر پارەیەکی زیادەن بۆ جەنگی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات جەخت دەکاتەوە، پێویستە پارەی باجدەران بۆ ئەوە خەرج بکرێت ژیان بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی ئەمریکا هەرزانتر و گونجاوتر بکرێت.