سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات
سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێ گەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد ئیسماعیلی برای.