دوو درۆن له ئاسمانی ههولێر تێكشكێندران
پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، دوو درۆن له ئاسمانی ههولێر تێكشكێندران
ئەمریکا هێرشی کردەوە سەر ئێران
پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، دوو درۆن له ئاسمانی ههولێر تێكشكێندران
ترەمپ: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران لە تۆڵەی مینڕێژکردنی هورمز و هێرشەکردنە سەر ئوردنە هەموو ببینە
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 94 دۆلاری تێپەڕاند هەموو ببینە
سێنتکۆم: هێرشی بەرفراوانمان بۆ سەر پێگە و بنکەکانی سوپای پاسداران دەستپێکرد هەموو ببینە
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی بەحرین ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویانە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کە خاکی شانشینەکەیان کردبووە ئامانج، لە ئاسماندا تێکبشکێنن و لەناویان ببەن.
وەزارەتی ناوخۆی شانشینی بەحرین لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداریی لەبارەی بوونی هەڕەشەیەکی ئەگەری بڵاوکردەوە و داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد کە بە هێمنی بچنە نزیکترین شوێنی سەلامەت.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد کە لە رێگەی هێرشێکی چڕی مووشەکی بالیستیکەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ستراتیژییەکانی ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانیی "شازادە حەسەن" لە ئوردن کردووەتە ئامانج و چەندین فڕۆکەوان و ئەندامی تیمی تەکنیکیی ئەمریکی کوژراون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرکەوتووی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام داوە، کە ژمارەیەک بنکەی بەرگریی ئاسمانی، رادار و دامەزراوەی دەریاییی گرتووەتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا
سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان ئێستا بە شێوەیەکی چالاک بەرپەرچی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دووژمنکارەکان دەدەنەوە.
چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2026، بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوەیت، بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیی تەواودایە و لە ئاسمان رووبەڕووی ئەو هێرشە درۆنییانە بووەتەوە کە ئاراستەی وڵاتەکە کراون.
پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەیان، لە ڕێگەی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە بنکەی سەربازیی شێخ عیسای ئەمریکایان لە بەحرین کردووەتە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی ئوردن ئاشکرایان کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەرپەرچی 13 مووشەکی بالیستیکی داوەتەوە کە هاتبوونە نێو ئاسمانی شانشینەکەوە و توانیویانە 10 مووشەکیان بە تەواوی تێکبشکێنن.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی داوە، لە چوارچێوەی شەپۆلی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، بنکەی سەربازیی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا ناسراو بە کەمپ تیتینیان لە کەناراوەکانی کەنداوی عەقەبە لەناو خاکی ئوردن بە مووشەکی بالیستیک کردووەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکا کوژراون.
پێگەی فەرمیی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی دایە واشنتن و رایگەیاند، گەلی ئێران و تەواوی بەرەی مقاومە، وانەی لەبیرنەکراویان بۆ دوژمنی ئەمریکی پێیە.