ژینۆ محەمەد: ئەوانەی ئەمڕۆ بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد خۆفرۆش نەبوون
پارێزەر ژینۆ محەمەد، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەمڕۆ بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەماندا کردووە خۆفرۆش نین و هۆکاری ڕووداوەکان بۆ بەکارهێنانی میدیا و هێز دژی هاوسەنگەرە کۆنەکان دەگەڕێنێتەوە، جەختیشی کردەوە کە "چی بچێنیت ئەوە دەدووریتەوە".