سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری داڤۆس دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پێنجەم ساڵی لەسەر یەک، بەشداری کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤۆس) دەکات.
56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤۆس) لە 19 تا 23ی کانوونی دووەمی 2026 لە ژێر ناونیشانی "روحی دیالۆگ" بە بەشداری گرنگترین سەرکردەکان و بازرگان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەدەچیت.