عێراقچی: ئێستا ئهمریكا بۆ كردنهوهی گهرووی هورمز له وڵاتانی دیكه دهپاڕێتهوه
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت جەنگ بە شێوەیەک کۆتایی بێت کە ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا بە مەبەستی بەدەستهێنانی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج دەستی بە جەنگ کرد، بەڵام ئێستا لە وڵاتانی دیکە دەپاڕێتەوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
عێراقچی گوتیشی، پێویستە جەنگ بە شێوەیەک کۆتایی بێت کە رێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا، ئێمە لە ناو بەرخۆداندایین و بەبێ هیچ پاشەکشەیەک بەردەوام دەبین، دووبارەی دەکەمەوە کە ئێمە هیچ پەیامێکمان نەناردووە و داوای هیچ ئاگربەستێکیشمان نەکردووە.