عێراقچی:زیاتر لە 200 منداڵ بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە داوە، سەدان هاووڵاتیی مەدەنیی ئێرانی لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژراون، کە زیاتر لە 200 منداڵیان تێدایە.
هەروەها باسی لەوە کردووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ کە میوانداریی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن و رێگە بە هێرشکردنە سەر ئێران دەدەن، بە شێوەیەکی چالاک هانی ئەم کۆمەڵکوژییە دەدەن، بۆیە پێویستە بە پەلە هەڵوێستەکان روون بکرێنەوە.