ئەمشەو بۆ پێنجەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسیی ئەمەریکا
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، درۆنێک لە نێو بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسیی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کراوەتە خوارەوە.گوتیشی: ئەمشەو بۆ پێنجەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو بنکەیە.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، پشتێنەی ئەمنی بۆ ناوچەی سەوز دانراوە و هەموو دەرگاکان داخراون.
هەروەها لە دوای هێرشەکەی سەر هۆتێل رەشید، هێزی ئەمنی لە بەغدا بڵاوەی پێکراوە و بۆ یەکەم جار سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (سیرام) بۆ هۆتێلەکە دانرا