ئێران شەپۆلی 57ـەمین هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کەمێک لەمەوبەر 57ـەمین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە، هێرشەکەی ئەمجارەیان بە ناوی "موجتەبای سێ رۆژە"یە، گوایە بچووکترین قوربانی "جەنگی رەمەزانە"، کە لە ئامێزی دایک بە یەکەوە کوژراون.
هەروەها رایگەیاندووە، مووشەکەکان ئاراستەی ناوجەرگەی ئیسرائیل کراون، کە تێدا مووشەکی مامناوەندبڕی جۆرەکانی زولفەقار، قیام و درۆنی بۆمبڕێژکراوە بەکارهێنراوە.