ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

WHO: هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسییەکی جددی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) نیگەرانییە قووڵەکانی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە دەربڕی و رایگەیاند، جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر هەستیار و مەترسیدار کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات.

ئاماژەشی داوە، بەئامانجگرتنی پێگە ئەتۆمییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتێکی گەورەیە و مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ژینگە و تەندروستی گشتی.

 

خاڵە سەرەکییەکان

قالیباف لە وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپ: ژێرخانی وزەی ناوچەکە وێران دەکەین هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: کاتی هاتووە وڵاتانی دیکەش بێنە ناو جەنگەکەوە هەموو ببینە

ئێران: گەرووی هورمز تەنیا بەڕووی دوژمنانماندا داخراوە هەموو ببینە

"حەرامکردنی مۆبایلی زیرەک" زیانی گەورەی بە جوولەکە توندڕەوەکانی ئیسرائیل گەیاند هەموو ببینە

سەباح نوعمان: لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەین هەموو ببینە

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو: هێرشەکانی ئێران دوژمنکارییەکی قبووڵنەکراون

وەزیری نەوتی ئێران: دوژمن بە مەبەست ژێرخانی وزە بەئامانج دەگرێت

وەزیری نەوتی ئێران: دوژمن دەیەوێت نەهامەتی بۆ هاوڵاتییانمان دروست بکات

بەرگریی سعوودیە: درۆنێکمان لە ناوچەی رۆژهەڵات تێکشکاند

سوپای ئێران: هێرشەکەمان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن سەرکەوتوو بوو

بروجەردی: هێرشی سەر ئەراد و دیمۆنە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە

بروجەردی: دروستکردنی سیستمێکی نوێ لە گەرووی هورمز مافی ئێرانە

وۆڵستریت جۆرناڵ: رەنگە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی دەماوەند

وۆڵستریت جۆرناڵ: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی گازی ئێران بەشێکن لە ئامانجەکانی ئەمریکا

ئیال زەمیر: پایتەختەکانی ئەوروپا کەوتوونەتە مەودای موشەکە بالیستییەکانی ئێرانەوە هەموو ببینە

ژاپۆن مەرجی هەیە بۆ پاککردنەوەی مینەکانی گەرووی هورمز هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سوپاسالاری ئیسرائیل: ئێران ئامانجی سەرەکییە و جەنگی حزبوڵڵا هێشتا لە سەرەتادایە

سوپاسالاری ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران و هاوپەیمانەکانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیچ شوێنێکی ئارام بۆ ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا بوونی نییە. جەختی کردەوە کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئیسرائیل، بە وەڵامێکی زۆر توند بەرپەرچ دەدرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا ئێران "چەقی هەوڵە سەربازییەکانیانە"، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرەی باکوور وەک بەرەیەکی سەرەکی و ناوەندیی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە دۆخی لوبنانیش، ئاشکرای کرد کە سوپاکەیان خۆی ئامادە دەکات بۆ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان و دووپاتی کردەوە کە جەنگ لە دژی حیزبوڵڵا هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە.

 

بۆ سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر جورفولسەخر

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند کە بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە بەغدا کراوەتە ئامانج و بۆردوومان کراوە. 

هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، سێ جار پێگەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورفولسەخر بۆردوومان کران، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لەو هێرش و ئاڵۆزییە ئەمنییانە دێت کە ماوەیەکە ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە.

لەبارەی هێرشەکەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبییەوە بڵاویکردووەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکە بەشی پزیشکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرەی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لە جورفولسەخر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامێکی حەشد برینداربووە.

 
 
 
 

سێنتکۆم دەنگۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەلایەن ئێرانەوە رەت دەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (F-15)ی ئەمریکی دەکەن لە ئاسمانی ئێراندا و جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" (Operation Epic Fury)، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە.

 

مانگی سووری ئێرانی ئاماری زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاو کردەوە

میدیاکانی ئێران لەسەر زاری مانگی سووری وڵاتەکەیانەوە رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانێکی زۆری مرۆیی و ماددی کەوتووەتەوە.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 210 منداڵ بوونەتە قوربانی. هەروەها لە کەرتی ژێرخاندا، 498 قوتابخانە و 275 بنکەی تەندروستی کراونەتە ئامانج، لەگەڵ زیان بەرکەوتنی 81,365 یەکەی نیشتەجێبوون.

 
 

قالیباف لە وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپ: ژێرخانی وزەی ناوچەکە وێران دەکەین

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئاداری 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، راستەوخۆ دوای بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ئێران لەلایەن هەر لایەنێکەوە، سەرجەم ژێرخانە هەستیارەکان و دامەزراوەکانی وزە و نەوت لە سەرتاسەری ناوچەکە بە ئامانجی رەوا دادەنرێن و هێرشیان دەکرێتە سەر.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: کاتی هاتووە وڵاتانی دیکەش بێنە ناو جەنگەکەوە

ئەمڕۆ یەکشممە، 22ـی ئاداری 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە سەرکردەی وڵاتانی دیکەش بێنە ناو جەنگەکەوە و هەندێکیان دەستیان بە جووڵە کردووە بەو ئاراستەیە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: گەرووی هورمز تەنیا بەڕووی دوژمنانماندا داخراوە

سەید عەلی موسەوی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کەشتیوانی رایگەیاند، گەرووی هورمز دانەخراوە، تەنیا دەبێت کەشتییەکان لەپێناو پاراستنی خۆیان و سەرنشینانیان پێشوەختە ئاگاداریان بکەنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

"حەرامکردنی مۆبایلی زیرەک" زیانی گەورەی بە جوولەکە توندڕەوەکانی ئیسرائیل گەیاند

بەکارنەهێنانی مۆبایلی زیرەک، ژمارەیەکی زۆری حەرێدیمەکانی ئیسرائیلی کردە قوربانیی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەباح نوعمان: لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەین

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئاداری 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان بەردەوامن. هۆشداریشی دا کە ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی لەکەدارکردنی ناوبانگی وڵات و گۆشەگیرکردنی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 

ژاپۆن مەرجی هەیە بۆ پاککردنەوەی مینەکانی گەرووی هورمز

تۆشیمیتسۆ مۆتیگی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاند، لە ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، رەنگە ژاپۆن بیر لە جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی بکاتەوە بەمەبەستی پاککردنەوەی مین لە گەرووی هورمز.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە