سێنتکۆم دەنگۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەلایەن ئێرانەوە رەت دەکاتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (F-15)ی ئەمریکی دەکەن لە ئاسمانی ئێراندا و جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.
سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" (Operation Epic Fury)، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە.