بۆ سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر جورفولسەخر
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند کە بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە بەغدا کراوەتە ئامانج و بۆردوومان کراوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، سێ جار پێگەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورفولسەخر بۆردوومان کران، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لەو هێرش و ئاڵۆزییە ئەمنییانە دێت کە ماوەیەکە ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە.
لەبارەی هێرشەکەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبییەوە بڵاویکردووەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکە بەشی پزیشکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرەی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لە جورفولسەخر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامێکی حەشد برینداربووە.