ئێران هەموو جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
قالیباف سەرۆکی پەرلەمان، تڕەمپ تۆمەتبار دەکات بە بڵاوکردنەوەی "هەواڵی ساختە" بۆ یاری کردن بە نرخی نەوت و رزگارکردنی ئیسرائیل لە قەیرانی جەنگ. جەخت دەکاتەوە کە هیچ دانوستانێک نەکراوە و تاران سوورە لەسەر سزادانی "دەستدرێژیکاران".
ئیسماعیل بەقایی پشتڕاستی کردەوە کە پەیامی ئەمریکایان لە رێگەی "نێوەندگیرەکانەوە" پێگەیشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەڵام هیچ دانیشتنێکی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتن ئەنجام نەدراوە.
ئەم لێدوانانە وەک وەڵامێک دێن بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کە ئاماژەیان بەوە کردبوو "قالیباف" ئەو کەسایەتییە باڵایەیە کە لەگەڵ تیمی تڕەمپ گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی.