ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سێنتکۆم: 31 کەشتی ناچار بە گەڕانەوە کراون بۆ بەندەرەکانی ئێران

ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند؛ سەربازان، دەریاوانان، هێزەکانی مارێنز، فڕۆکەوانان، پاسەوانانی بۆشایی ئاسمان و پاسەوانانی کەناراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کراون.

 

خاڵە سەرەکییەکان

پاککردنەوەی گەرووی هورمز شەش مانگی دەوێت هەموو ببینە

ئێران درێژکردنەوەی ئاگربەست بە تەڵە دەزانێت هەموو ببینە

ترەمپ: بەنیاز نیم ئاگربەست درێژ بکەمەوە هەموو ببینە

وەزیری بەگریی ئیسرائیل: لە رێگەی سەربازی و دیپلۆماسییەوە حزبوڵڵا چەک دەکەین هەموو ببینە

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەدا گرت هەموو ببینە

ترسی دەستپێکردنەوەی جەنگ باڵی بەسەر ئێراندا کێشاوە هەموو ببینە

کەشتییەکی ئێران گەمارۆی دەریایی شکاند و گەیشتەوە بەندەرێکی وڵاتەکە هەموو ببینە

وێڕای نزیکبوونەوەی کۆتایی ئاگربەست، تا ئێستا ئێران شاندی نەناردووەتە پاکستان هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

بەرپرسانی ئەمریکا: توانای سەربازیی ئێران زۆر لەوە زیاترە کە ترەمپ و پێنتاگۆن باسیان کردووە

چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە ئاگاداری زانیارییە هەواڵگرییەکانن، ئاشکرایان کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا خاوەنی توانایەکی سەربازیی زۆرە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو لێدوانە فەرمیانەیە کە کۆشکی سپی و وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: هیچ پەلەیەکمان نییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران و "گەمارۆ" لە بۆردومان کاریگەرترە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ گوشارێکی کاتی بۆ واژۆکردنی ئاگربەست یان دیاریکردنی کاتێکی نوێ بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە. 

 

وەزیری هێزی دەریایی و چەند فەرماندەیەکی دیکەی باڵای ئەمریکا دەستیان لەکارکێشایەوە

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، جۆن فیڵن، وەزیری هێزی دەریایی، بە شێوەیەکی کتوپڕ و دەستبەجێ پۆستەکەی جێدەهێڵێت. پێنتاگۆن هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هۆکاری ئەم رۆشتنە کتوپڕە نەخستووەتەروو.

 

پاککردنەوەی گەرووی هورمز شەش مانگی دەوێت

رۆژنامەی "واشنتن پۆست" بڵاویکردەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە کۆنگرێسی راگەیاندووە، پاککردنەوەی گەرووی هورمز لەو مینانەی لەلایەن ئێرانەوە چێنراون، شەش مانگی پێویستە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن لە دانیشتنێکی نهێنیدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، باسی لە ماوەی پاککردنەوەی گەرووەکە کردووە. ئەوەش ئەندامە کۆماری و دیموکراتەکانی نیگەران کردووە لەوەی دوای رێککەوتنێکی ئاشتیش لە نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت و گاز بە بەرزی بمێنێتەوە.

ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن ئاشکراشی کردووە، بە کۆنگرێس گوتراوە ئێران زیاتر لە 20 مینی لە گەرووی هورمز و دەوروبەری چاندووە، هەندێکیان بە بەلەمی بچووک چێنراون و هەندێکی دیکەشیان بەهۆی سیستمی "جی پی ئێس"ـەوە ئاراستە کراون.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت و وزە. پێش هەڵگیرسانی جەنگی ئێران، رۆژانە نزیکەی 21%ـی نەوتی جیهان بەو گەرووەدا تێدەپەڕی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

دیموکراتەکان هەوڵی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ دەدەن

سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، هۆشداریی دەداتە کۆمارییەکان کە دەبێت لە نێوان دڵسۆزی بۆ دۆناڵد ترەمپ و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا یەکێکیان هەڵبژێرن، ئەوەش لە رێگەی دەنگدان بەو پڕۆژەبڕیارانەی کە رێگری لە "جەنگی بێباکانە" دەکەن.

 
 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پزیشکیان: گەمارۆ و پێشێلکردنی بەڵێنەکان رێگرن لەبەردەم دانوستانە راستەقینەکان

سەرۆککۆماری ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی هەمیشە دەرگای بۆ دیالۆگ و رێککەوتن کراوە بووە، بەڵام سیاسەتی گەمارۆ و هەڕەشە وەک رێگرێکی سەرەکی لەبەردەم پرۆسەی دانوستاندا دەبینێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

قالیباف: کردنەوەی گەرووی هورمز لە سایەی پێشێلکردنی ئاگربەستدا مەحاڵە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیەنێت، تاوەکوو گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی هەڵنەگیرێت، گەرووی هورمز بە رووی ئابووریی جیهاندا ناکرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: رەنگە تا هەینی گەڕی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئێران دەست پێبکاتەوە

لە پێشهاتێکی نوێی دیپلۆماسیدا، دۆناڵد ترەمپ باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەڕی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات و پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانکارییەکی گەورە لەو دۆسیەیەدا رووبدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران درێژکردنەوەی ئاگربەست بە تەڵە دەزانێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ـی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، هەنگاوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بەبێ دیاریکردنی کات، نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا لە شەڕەکەدا دۆڕاوە و دەیەوێت بە کەمترین زیان لێی دەرچێت. 

ئاژانسەکە لە راپۆرتەکەیدا پێنج پەیام لەبارەی پلانەکەی ترەمپ خستووەتە روو و ئاماژەی بەوە کردووە، یەکەم خاڵ ئەوەیە ئێران هیچ داواکارییەکی فەرمیی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست پێشکەش نەکردووە و ئەمە هەنگاوێکی تاکی واشنتنە.

لە خاڵی دووەمدا روونیشی کردەوە، لەوانەیە ئەم ئاگربەستە فێڵێکی سەرۆکی ئەمریکا بێت بۆ رەخساندنی هەل بۆ ئیسرائیل تاوەکوو کردەوەی تیرۆریستی بکات. بۆ خاڵی سێیەمیش تاران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ناتوانێت بە تەنیا لە شەڕ رابکات و ئیسرائیل لەنێو پێکدادانەکاندا دژ بە ئێران و لوبنان بەجێ بهێڵێت.

ئاژانسە ئێرانییەکە لە خاڵی چوارەمدا دەڵێت، تاوەکوو گەمارۆی دەریایی لەسەر تاران بەردەوام بێت، گەرووی هۆرمز بە رووی کەشتییەکاندا ناکرێتەوە و ئەگەر پێویست بکات بە هێز گەمارۆکە تێکدەشکێنن.

 لە کۆتا خاڵیشدا ئەوەشی خستە روو، ئێران پێی وایە واشنتن دەیەوێت سێبەری شەڕ بەسەر ئابووریی وڵاتەکەیەوە بهێڵێتەوە، بەڵام کۆنترۆڵکردنی گەرووی هۆرمز لەلایەن تارانەوە هاوکێشەکەی گۆڕیوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حکوومەتی چین: ئاگربەست رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووەتە دۆخێکی هەستیار

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە