ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سێنتکۆم: رێگریمان لە کەشتییەک کرد بەرەو بەندەرێکی ئێران دەچوو

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" ئەمڕۆ شەممە 25ـی نیسانی 20256، رایگەیاند؛ تێکشکێنەری "یو ئێس ئێس ڕافائیل پێراڵتا"، رێگری لە کەشتییەک کردووە، بە ئاڕاستەی یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران دەچوو.

 

خاڵە سەرەکییەکان

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: لێکترازانی سەرکردەکانی ئێران دانوستانەکانی پەکخستووە هەموو ببینە

حزبوڵڵا بۆ کوردستان24: دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل سەرکەتوو نابن هەموو ببینە

ترەمپ: کات تێدەپەڕێت و لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە

پاککردنەوەی گەرووی هورمز شەش مانگی دەوێت هەموو ببینە

ئێران درێژکردنەوەی ئاگربەست بە تەڵە دەزانێت هەموو ببینە

ترەمپ: بەنیاز نیم ئاگربەست درێژ بکەمەوە هەموو ببینە

وەزیری بەگریی ئیسرائیل: لە رێگەی سەربازی و دیپلۆماسییەوە حزبوڵڵا چەک دەکەین هەموو ببینە

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەدا گرت هەموو ببینە

ترسی دەستپێکردنەوەی جەنگ باڵی بەسەر ئێراندا کێشاوە هەموو ببینە

کەشتییەکی ئێران گەمارۆی دەریایی شکاند و گەیشتەوە بەندەرێکی وڵاتەکە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: لێکترازانی سەرکردەکانی ئێران دانوستانەکانی پەکخستووە

ئەمڕۆ شەممە، 25ـی نیسانی 2026، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، نێوەندگیرەکانی پرۆسەی دانوستانەکان زۆر نیگەرانن لەو ناکۆکییانەی لەناو سەرکردایەتیی ئێراندا هەیە.

 بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و مەحموود نەبەویان، ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئێران، دوو نموونەی دیاری ئەو ململانێیە ناوخۆییەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە دا، ژمارەیەک لە سەرکردەکان دژی ئەو شێوازە دەوەستنەوە کە قالیباف بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان پەیڕەوی دەکات. وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی درزێکی گەورە لەناو خودی تیمەکەدا، نەبەویان بە ئاشکرا و بە فەرمی رەخنەی لە شێوازی سەرکردایەتیکردنی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە لە پرۆسەکەدا.

ئەم پێشهاتانە دەریدەخەن، باڵی ناوخۆیی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆکان یەکدەنگ نین، ئەمەش وای کردووە وڵاتانی نێوەندگیر بە گومانەوە بڕواننە سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان لەم قۆناغەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت؛ بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی تاران، لە سەرووی هەمووانەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی شاندی دانوستانکار، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی بە فەرمی رانەگەیاندووە و بەردەوام رەتیدەکەنەوە هیچ رێککەوتنێک بۆ سازکردنی دانوستانەکە کرابێت. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

چەند فڕۆکەخانەیەکی ئێران خرانەوە کار

بە گوێرە ئامارە نافەرمییەکان، لە جەنگی 40 رۆژەدا، لە کۆی 321 فرۆکەی مەدەنیی ئێران، 40 فڕۆکە تێکشکێندراون، بەڵام لە ئەمڕۆکەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی مەشهەد، زاهیدان، کرمان، یەزد و بیرجەند دەستپێکردەوە.

 

حزبوڵڵا بۆ کوردستان24: دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل سەرکەتوو نابن

ئەمڕۆ شەممە، 25ـی نیسانی 2026، مەحموود قەماتی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی حزبوڵڵای لوبنانی، لەبارەی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان هەردوو حکوومەتی لوبنان و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە واشنتن؛ وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ماڵپەری کوردستان24ـی دایەوە. 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی حزبوڵڵای لوبنانی بە ماڵپەری کوردستان24ـی راگەیاند، بە هەموو شێوەیەک دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە. روونیشی کردەوە، ئەم هەنگاوە وەک داننانە بە دوژمن و پێچەوانەی یاسای بایکۆتکردنی ئەو وڵاتەیە لەلایەن پەرلەمانەوە.

قەماتی ئاماژەی بەوە دا، نەبی بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە هەمان شێوە دژی گفتوگۆی راستەوخۆیە و تەنیا پشتگیری لە پرۆسەی ناڕاستەوخۆ دەکات. ئەوەشی خستە روو، دانوستانەکانی ئێستا سەرکەوتوو نابن لەبەر ئەوەی حکوومەتی لوبنان بەبێ بوونی هیچ خاڵێکی بەهێز چووەتە ناو پرۆسەکەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی باسی لەوەش کرد، فشارە دیپلۆماسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریکا لە ماوەی 15 مانگی رابردوودا بە تەواوی شکستیان هێناوە و ناکرێت هەمان ئەزموون دووبارە بکرێتەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە، چیتر بێدەنگ نابن و وەڵامی هەر سەرپێچییەکی ئیسرائیل دەدەنەوە لە هەر شوێنێکەوە بێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا قەماتی رایگەیاند، هەوڵەکانی حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت تاوەکوو رزگارکردنی یەکجاریی خاکی لوبنان و ئەزموونی ساڵی 1982 سەلماندی داگیرکاری تەنیا بە هێز تێکدەشکێت نەک مێزی گفتوگۆ. سەبارەت بە پرسی چەکیش ئاماژەی بەوە دا، رێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن و ئەم بابەتە تەنیا لە نێوان هێزەکانی ناوخۆ و سوپای لوبنان چارەسەر دەکرێت بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی تر.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل فشار لە واشنتن دەکات گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لانەبات

کەناڵی 12ـی  ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی حکوومەتی تەلئەڤیڤ فشارێکی زۆری خستووەتە سەر واشنتن تا لە میانی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کە بڕیارە لە "ئیسلام ئاباد" بەڕێوەبچێت، بەردەوام بێت لەسەر سەپاندنی گەمارۆی دەریایی لە گەرووی هورمز.

 

سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئەمریکای راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی رایگەیاند؛ دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا گرتووە بەناوی (ئێپامینۆنداس - Epameinondas). سوپای پاسداران هۆکاری ئەم هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کەشتییەکە "هاوکاریی سوپای ئەمریکا" بووە، ئاگادارییەکانی پشتگوێ خستووە و چەندین پێشێلکاری دەریایی دووبارە کردووەتەوە.

 

تەسنیم: ئێران هیچ داواکارییەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا پێشکەش نەکردووە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ئێران بە توندی ئەو هەواڵانەی رەت کردەوە کە باس لە هەبوونی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن دەکەن. جەختیشی لەوە کردەوە، ئێران هیچ داواکارییەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا پێشکەش نەکردووە و ئامادەی ئەو هەنگاوە نییە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پاکستان

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، گەیشتە شاری ئیسلام ئابادی پایتەخت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران ئامادەی جێبەجێکردنی داوکارییەکانمانە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئێران ئامادەیی نیشان داوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و بە نیازە پێشنیازێک بخاتە روو کە سەرجەم داواکارییەکانی واشنتنی تێدا جێبەجێ بکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاریی نەکراوە

ناوەندی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئێران، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوە یان دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، لە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکە دەکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

کۆشکی سپی: ئێران داوای دانوستانی راستەوخۆی کردووە

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، سبەی شاندێکی ئەمەریکا بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران، سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە