حەمە هاشم
نووسەر
كولتووری ئازادی ڕادەربڕین لە نێوان میدیا و دیموكراسی دا
ئازادی ڕادەربڕین یەكێكە لە سەرە كی ترین ئە و ماڤانە ی كە لە كۆمەڵئ پەیمانگە ری نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی ئاماژەی پئ كراوە، بە تایبە ت لە ماددەی 19، لە پەیماننامەی نێونەتەوەی بۆ ماڤە مەدەنی و سیاسیە كان لە رێنوسی بەندەكانی ماڤی مرۆڤ كە ئاماژە كراوە بۆ ئەوەی ھە ركەس ھەموو ئازادییە كی ھەیە بۆ دەربڕینی ڕای خۆی، بە بئ ئەوەی ھیچ فشارێكی لە سەر بێت ، ھەموو كەس مافی گوزارشتكردنی ھەیە لە بیرو ئایدیا و بۆچوونەكانی لە سەر ئایكۆنەكانی ژیانی كۆمەڵایە تی.
سەبارەت بە مرۆڤەكان، ھەموویان وەك تاكێك بۆیان ھەیە شكۆمەندی خۆیان، لە دەربڕینی ڕاكانیان چڕ بكەنەوە، كە ئەمە یەكەیە كی گرنگه لە خواست و پێگەكانی ژیاری تاك،
بۆیە دەبئ لەوە تێبگەین كە ڕاگۆڕینەوە وجیاوازی بیركردنەوە جگە لە فراوانبوونی ئاسۆی روانینمان ھیچ مەترسییەكی دیكە ناخاتە سەر بیرو زانستەكانمان ھەڵبەت ئەمەش جۆرێك لە ھەستی ئەمانەت و دڵنیایی دەبەخشئ بە تاكە كان چوونكە لەم حالەتانەدا تێكڕا ھەستی ئازاد بوونى لەلا نە شونما دەكات و ھاوسەنگی كۆمەڵایەتی بە ھێز دەبێت كە بێگۆمان ئەمەش پێگەیەكی گرنگی كولتووری پێشكەوتووە لە كۆمەڵگە دا
لە سە ر ئاستی دەوڵەتدارێتی و دەزگاگەرییدا، ئازادی ڕادەربڕین یە كێكە لە كۆڵەكە گرنگە كانی سەركەوتنی حوكمرانی و بە رێوهبەرێتی ، كە سوود دەگەیهنێ بە سەر جەم لایە نەكانی ژیاری كۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕامیاری و بایەخی كە سایە تییە كانی حۆكمرانی بەرز دەكاتەوە ھەربۆیە لە پێناو ئەم خواستانە دایە كە كۆمەڵگە ی نێودەوڵەتی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گوزارشتكردن و زانیاری بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ ھەژمار دەكات.
لە نێو ژیاری كۆمەڵایەتی دا ئازادی ڕادەربڕین لە ھەموو شتەكانی دیكە بە بایەخ ترە وە یەكێك لەو ئایكۆنە بە ھێزانەی كە ئەم گوزارشتە زووتر وەردەگرێت و زووتر رەنگ دەداتەوە تێیدا ئازادی دەربڕینە لە میدیا.
(میدیای ئازاد ) بە ھەموو یەكەكانییەوە، ھەرله (میدیای بینراو و بیسراو چاپەمەنی و میدیای ئەلیكترۆنی)دا ، ھەروەھا بە دەستھێنانی زانیاری و كۆكردنەوەی ھەواڵی درووست و بیروباوەڕی ئازادی خوازانە پایەی میدیا بەرز دەكاتەوە ، ئەمەش لە چەند بەشێك خۆی دەبینێتەوە كە گرنگ ترینیان ئازادی رۆژنامە گەری،ئازادی پەخشی ئەلیكترۆنی، ئازادی گردبوونەوەی ئاشتیانە وئازادییە لە بەدەست خستنی زانیاری.
ئازادی یەكێكە لە توانستەكانی مرۆڤ بۆ بڕیاردان لە سەر ئەو خواستەی كە گەرەكیەتی و بە دەستھێنانی ئەو خواستانەی بە بئ رێگریكردن و فشار خستنە سەری، ھەوەھا خۆدەربازكردنی تاكە لە كۆت وبەندە نەریتیانهى كە لەگەل عەقڵی پێشكەوتووخوازانەی مرۆڤدا یەك ناگرێتەوە ، وە رزگار بوون لەو كۆت بەندییە ی كە مرۆڤ بۆی دروستدەبێت لە نێوان ھێز و تواناكانی لەگەل بهرھەمەكەیدا كە خۆی لە ههردوو لایهنى ماددی و مەعنەوی دەبینێتەوە كە ئەمەش ئاماژەیە كی زۆر روونە كە مرۆڤ لە كۆیلەبوون رزگار دەكات.
لە نێوان ئازادی ڕادەربرین لە میدیا و تاكەكانی لەگەل دیموكراسیدا پەیوەندییە كی پتەو ھەیە كە ھاوسەنگی زۆر دەبەخشێتە ڕواڵەتی دیموكراسی لە ھەر شوێنێكی ئەم جیھانە ئازادی ڕادەربرین فەراھەم بێت لەوئ دیمۆكراسی بە جوانترین پۆشاكەكانی خۆی نمایش دەكات ھەر بۆیە پەیوەندی ئازادی بە دەسەڵاتی سیاسیەوە پەیوەندییە كی بنچینەیی سەرەكییە لە بەڕێوبردندا
كانت ئازادی دەكات بە دووبەستی سەرەكی كە ئەمانەن:-
1- ئازادی تاكەكەسی: كە بریتییە لە ئازادی قسەكردن و گۆزارشتكردن لە ڕاو بیروبۆچونە كەسییەكان وئازادی لە سەر ھەڵبژاردنی شوێنی ژیان و كارو نیشتەجئ بوون
2- ئازادی كۆمەڵایەتی: ئەمەشیان بریتیە لە دەركەوتەیەكی گشتگیر لە ھەموو لایەنەكانی ژیاری كۆمەڵاتی وەكوو ئازادی،ئابووری، سیاسی و ´فەرھەنگی وئایینی.
ئەم بیركردنەوە ی(كانت)كە بە سەر تەواوى كۆمەڵگەكاندا پەخش دەبێت.
تاكە شت كە پارێزگاری لەو تێورانە بكات دیموكراسیە چونكە دیموكراسی راستەقینە بریتیە لە فەراھەم كردنی ئەم دووخاڵەی سەرەوە كە (كانت)لە شییكارییەكانیدا دەیخاتە بەر دیدە، وە لێرەدا تەركی دیموكراسی قورستر دەبێت چونكە دەبئ پارێزگاری لەو چەمكانە ی ئازادی بكات.
ووتەكەی (ڤۆلتێر) جوانترین گۆزارشتە كە ئەركی دیموكراسی بەدەر دەخات لە داكۆكیكردن لە مافەكانی ڕادەربڕین كە دەلێێ:-
من لەگەل ڕای ئێوەدا نیم، بەڵام ئامادەم بۆ ئەوەی ئێوە بە ئازادی ڕای خۆتان بڵێن فیداكاری بكەم.