بە وێنە...بایكۆتكردنی دەوامی كارمەندان لە سلێمانی
كارمەندانی پۆلیسی ھاتووچۆ بۆ دووەم رۆژ بایكۆتی دەوامیانكرد
K24 - سلێمانی:
بۆ دووەم رۆژ كارمەندانی پۆلیسی ھاتووچۆ و ژمارەیەك فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەكانی سلێمانی، لە بەرامبەر كەمكردنەوەی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیانكرد.
پەیامنێری (كوردستان24) لە سلێمانی رایگەیاند: "بۆ دووەم رۆژ كارمەندانی پۆلیسی سلێمانی لە بەرامبەر سیستەمی نوێی دابەشكردنی مووچە و كەمكردنەوەی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیانكرد، چەندین بنكەی پۆلیسی ھاتووچۆ لە چواڕیان و شەقامەكانی ناوشاری سلێمانی چۆڵكراون، لە شوێنی ئەوان ھاووڵاتیان وەستاون كار و ھاوكاری شوفێران دەكەن".
گوتیشی: "جگە لە كارمەندانی پۆلیسی ھاتووچۆ، كارمەندانی ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی حوكمی بایكۆتی دەوامیانكردووە، ھەروەھا دەوامی پەروەردەش بە تەواوی لە سلێمانی وەستاوە، تەنھا دەوامی قوتابخانە و خوێندنگە و زانكۆ ئەھلیەكان ھەیە، دەوامی بانكەكان ھەیە بەڵام كار ناكەن".
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی سیستەمێكی نوێی بۆ پێدانی مووچەی كارمەندان راگەیاند، بەپێی ئەو سیستەمە مووچەی كارمەندان كەم دەكرێتەوە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەش كارمەندانی پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی و ھەندێك لە فەرمەنگەی دیكە بایكۆتی دەوامیانكردووە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)