قاسم سوله‌یمانی: سعودییە و چەند وڵاتێكی سوننە بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباردەكات

قاسم سولەیمانی، پاساوی ده‌ستوه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌ سووریا و عێراق به‌وه‌ هێنایه‌وه‌، كه‌ پارێزگاری له‌ سوننه‌ و شیعه‌ ده‌كات

قاسم سوله‌یمانی: سعودییە و چەند وڵاتێكی سوننە بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباردەكات
قاسم سوله‌یمانی: سعودییە و چەند وڵاتێكی سوننە بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباردەكات

K24 - ھەولێر:

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی ئێران سعودییە و چەند وڵاتێكی سوننە بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباركرد.

له‌ وتارێكدا قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، سعودییه‌ و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی سوننە مەزھەبی بە پشتیوانی كردن له‌ داعش و هه‌وڵدان بۆ لاوازکردنی ئێران، تۆمه‌تبار كرد.

قاسم سولەیمانی، پاساوی ده‌ستوه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌ سووریا و عێراق به‌وه‌ هێنایه‌وه‌، كه‌ پارێزگاری له‌ سوننه‌ و شیعه‌ ده‌كەن  و توانیویانه‌ رێگری بكه‌ن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا، تەنانەت پارێزگارییان له‌و وڵاتانه‌ش كردووە، كه‌ دژایه‌تی تاران ده‌كه‌ن.

ئه‌و لێدوانه‌ی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، بە هه‌مان  شێوەی لێدوانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌، كه‌ ره‌خنه‌ی له‌ وڵاتانی عه‌ربی گرتبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنانیان خستە لیستی تیرۆه‌وه.

دوای لەسێدارەدانی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر كەسایەتی شیعەكانی سعودییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە، ناكۆكی مێژوی  شیعە و سوننە خۆرهەڵاتی ناوەراستی زیاتر كردووە، سعودییە ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری یەمەن و لوبنان و عێراق تۆمەتباردەكات.

داڕشتنەوە: ش ،م