عیرفان عەبدولعەزیز: ناکرێت هەرێمی کوردستان بکرێت بە دوو هەرێم

ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، هەوڵی بچووککردنەوەی هەرێمی کوردستان دەدرێت و لە کاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت، ئەمریکا ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی گۆڕیوە و لە رووی سەربازییەوە ناوچەکە چۆڵ دەکات؛ جەختیشی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی هیچ خزمەتێک بە کورد ناکەن و پێویستە ناوماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2026، عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "باسی رۆژ"ـی کوردستان24ـدا، خوێندنەوەی خۆی بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خستە ڕوو.

نوێ دەکرێتەوە..