شۆڕش عەزیز سورمێ
نووسەر
یەكیەتی ئەوروپا بەرەو كوێ؟
لە سەدەكانی رابردوودا ئه و‌روپا چه‌ندین شه‌ڕو پێكدادانی به‌خۆوه بینیوه، له ساڵی 1870 تا 1945، نزیكه‌ی سێ جار شه‌ڕ له نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا روویداوه، كه له ئه‌نجامیدا به هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی، ئه‌مه جگه له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م كه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپاوه هه‌ڵگیرسا و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیزم و فاشیزم.
هەر ئەم هۆكارانە بوون كە پاڵیان بە چەند سیاسەتمه‌داریكی وەك (ئالچیدێ دێگاسپەری) ئیتالی، (كونراد ئادیناوەر) ئەلمانی، (ژان مونێت و روبێرت شومان) فەرەنسی و (وینستون چیرچلی) بەریتانی وەنا، بیر له دانانی پرۆژه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه كه ببێته گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی وڵاتانی ئه‌وروپا. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1950 (رۆبێرت شومانی)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی فه‌ره‌نسا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه كۆمپانیاكانی خه‌لووز و پۆڵا له ئه‌وروپای رۆژاوا دابمەزرێ، وەك دەستپێشخەریك بۆ یەكگرتنەوە.
ئه‌م پێشنیاره‌ی شومانی له ساڵی 1951 جێبه‌جێكرا كه بووه هۆی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا بۆ خه‌ڵووز و پۆڵا). ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له وڵاتانی به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا‌و لۆكسمبۆرگ و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا پێكهاتبوون، كه له‌نێو خۆیاندا (ژوان مونێت) یان وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌لبژارد و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێدرا، ئه‌م پرۆژه‌یه تا رادەیەكی باش سه‌ركه‌وت، تا وای لێهات له 25 ی ئازاری 1957 هه‌ر شه‌ش وڵات بڕیاریاندا ناوه‌كه‌ی له (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا بۆ خه‌ڵووزو پۆڵا) بگۆڕن بۆ ( بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپا)، كه مه‌راسیمی ئیمزاكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو، بێگومان له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به هه‌ماهه‌نگیه‌كی زۆر له‌نێو خۆیاندا، چه‌ندین هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤانه‌یان ناوه بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه لەیەك، هەنگاوەكانیش ئەمانەن: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له سالی 1979، هەروەها ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی (ماستریكت) كه له رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌وه بڕیاردرا دراوێكی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش دروستبكرێت كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن (یۆرۆ) و له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا به كارده‌هێنرێت، سێیه‌میشیان: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگن بوو كه بووه هۆی له دایكبوونی بیرۆكه‌ی لابردنی گومرگ.
دوا هه‌نگاویش له ساڵی2003 بوو كاتێك، ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران، ره‌شنووسی رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ ده‌ستوری یه‌كگرتووی ئه‌وروپایان پێشكه‌ش كرد، كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا، سه‌ره‌تای به‌ستنی كۆنگره‌ی حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له شاری رۆما ده‌ستی پێكرد، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌مه‌ڕ پرۆژه‌ی ده‌ستوره نوێیه‌كه.
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م یه‌كێتیه ته‌نها له‌مه‌دا خۆی نەبینیەوە، به‌ڵكو توانی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له شه‌ش ئه‌ندامه‌وه زیاد بكات بۆ 29 ئه‌ندام كه دوایینیان رۆمانیا و سلۆڤاكیا بوون، كە وه‌كو ئه‌ندام له‌م یه‌كێتیه وه‌رگیران.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێك ده‌كه‌ن، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له 500 ملیۆن كه‌س زیاتره، ئه‌مه‌ش له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت، كه یه‌كێتیه‌كه تاوه‌كو ئێستا وه‌ده‌ستیهێناوه.
ئێمه كه باسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین وه‌نه‌بێت ئه‌م یه‌كێتیه هیچ كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌بووبێت، به‌ڵكو له ساڵانی رابردوودا، ئه‌وروپا تووشی دابه‌شبوونێكی زۆر گەورە بۆوە لەنێو خۆیاندا، به‌رلینیش ره‌مزی ئه‌م دابه‌شبوونه بووه، به‌ڵام دواتر په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌ی گرنگی تیادا ئیمزاكرا. مانه‌وه‌و به‌هێزكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وا له ئه‌وروپا ده‌كات، بتوانێت رۆڵێكی دیاریكراوی هه‌بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له سه‌ده‌كانی رابردوودا توانی به‌سه‌ر فاشیزم و ناسیۆنالیزم و ستالیزمدا زاڵ بێت و ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی له ئه‌وروپادا بچه‌سپێنێ، بەم شێوەیە توانیان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆیان بۆ وڵاتانی دیكه بگوازنەوە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە هێشتا ئاشتی و ئازادی و دیموكراسیان به‌خۆوه نه‌بینیوه.
كه باس له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كرێت به‌گشتی، ئه‌وا ئاماژه به‌فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌درێت، كه ئه‌ویش دیموكراسیه، ئه‌مڕۆ له‌و 33 وڵاته‌ی كه له كیشوه‌ری ئه‌وروپادا هه‌ن 60%یان خاوه‌نی ده‌ستوورێكی دیموكراسین، چونكه له هه‌موو جیهاندا، رێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خودان سسته‌می دیموكراسین له 50% كه‌متره، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وروپا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته مه‌رجێك بۆ فراوانبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ی كه داوای هاتنه نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، تا ئێستا ئه‌و سسته‌مه‌ی كه په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، له رووی دیموكراسییه‌وه نه‌بۆته جێگای متمانه، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش وڵاتی توركیایه، كە بەردەوام داوا دەكات ببێتە ئەندام، بەردەوامیشە لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەو ولاتە.
ئەوەی جێگای وەبیرهێنانەوەیە، كارە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییەی كە لە فەرەنسا و بەلجیكا ئەنجامدرا، بووە مایەی نیگەرانی هاووڵاتیانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان كۆچبەر و پەنابەرانی موسڵمان و هاووڵاتیانی ئەوروپا، بێئەوەی توێژینەوەیەكی قووڵ و تێروتەسەل بۆ مەسەلەكە بكرێت و تیرۆریستانی داعش، كە لە ژێر ناوی ئایینی ئیسلام، كارە قێزەنەوەكانیان ئەنجام دەدەن، جیابكرێنەوە لە موسڵمانانی راستی، هەروەها نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، خۆی لە خۆیدا كێشەیەكی گەورەیە بۆ رووبەرووبه‌ونەوە و بنبڕكردنی تیرۆریستان لە ئەوروپا.
* شۆڕش عه‌زیز سورمێ، رۆژنامه‌نووسێكی كوردی نیشته‌جێی ئیتاڵیایه.