داوا ده‌كرێت حكوومه‌ت كارگه‌ی ریسایكلین دابمه‌زرێنێت
"كۆمپانیاكانی خۆماڵی ئه‌و كاره‌یان پێناكرێت پێویستی به كۆمپانیای بیانیی هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
لە ھەولێر و دەوروبەری رۆژانە نزیكەی 2 ھەزار تەن پاشماوە و زبڵ لە لایەن 15 شارەوانی و 8 كۆمپانیای تایبەت كۆدەكرێتەوە و دەبرێتە دەرەوەی شار و دەكرێتە ژێر خۆڵ، ئەمەش جیا لە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە ناوچەكە ھۆكارێكە بۆ تێكدان و لە ناوبردنی ژینگە.
ئاسۆ شكاك ژینگه پارێز به كوردستان 24 گوت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه‌وا كارگه‌ی ریسایكلین بێنێته هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رنا ده‌بێ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه به‌رهه‌مبێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گازی لێبه‌رهه‌مبێتن كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی گرینگیی تری لێبه‌رهه‌مبێ، به‌كارهێنانه‌وه‌ی لێ به‌كاربێتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له‌م پاشماوانه وه‌ربگیرێتن".
ریسایكڵكردن، یاخود دووبارە بەكارھێنانەوەی زبڵ بۆ بەرھەمھێنان، ئێستا بووەتە پیشەیەك و لە زۆربەی وڵاتان كاری لە سەر دەكرێ، تەنانەت لە كوردستانیش لە ھەندێك شوێن كۆمپانیای تایبەت بەم كارە ھەیە، لە ھەولێریش لە ساڵی 2008 ەوە چەندین كۆمپانیا ھەوڵیاندا ئەم كارە ئەنجامبدەن، بەڵام بە ھۆی قەیرانی ئابووريی پڕۆژەكە وەستاوە.
كاروان جەباری بەڕێوه‌بەری شارەوانی و خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی ھەولێر بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئیستیسمارییه بۆ 25 ساڵه له بۆ یه‌ك ساڵ و دوو ساڵ نییه وه پێویستیی به گوژمه‌یه‌كی زۆره".
"كۆمپانیاكانی خۆماڵی ئه‌و كاره‌یان پێناكرێت پێویستی به كۆمپانیای بیانیی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌كه وه له‌ناوبردنی ئه‌و شێوازه‌ی زبڵ و خاشاكه كه له‌وانه‌یه له كۆمه‌ڵێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بكرێته پاره به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه".
زبڵ و پاشماوە لە بەشێكی زۆر لە وڵاتان بە زێری پیس ناوی دەبەن لە بەشێكی شارەكانی كورستانیش تاكو ئێستا نەتوانراوە ئەو زێرە پیسە بەكار بھێنرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی ژینگەیی ھەیە و پارەیەكی زۆریش پێویستە بۆ لەناوبردنی.