هیلاری: هه‌ڵبژاردنی ترامپ به سه‌رۆك هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه
K24 - هه‌ولێر:
هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیاری دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016، رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت.
هیلاری كلینتۆن، له وتارێك له سان دیگۆ گوتی: "چه‌ندین ده‌یه‌یه دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریان بۆ مه‌زنبوونی ئه‌مه‌ریكا كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: " وانه مێژووییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، فێرمان ده‌كه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه‌بین به‌هێزتر ده‌بین".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، رایگه‌یاند، دۆناڵد ترامپ پێی وایه ئه‌مه‌ریكا مه‌زن نییه و ئه‌و ده‌یه‌وێت بیكاته‌وه وڵاته مه‌زنه‌كه، ئه‌مه‌ش شتێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئێستا و هه‌موو كات هه‌ر مه‌زن بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجار، كێبڕكێی نێوان دوو روانگه‌ی ته‌واو جیاوازه و یه‌كێكیان، تووڕه و ترساوه و له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا ته‌واو لاوه‌زه، كه ئاماژه‌یه‌ك بۆ دۆناڵد ترامپی ركابه‌ری.
گوتیشی: "رووانگه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شبینی و ده‌ستكراوه‌یی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌میشه پێی وایه كه ئه‌مه‌ریكا مه‌زنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، بڕیه له 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، دیارترین كاندیدانیش بۆ چوونه نێو كۆشكی سپی، هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كانه، كه به لێدوانه سه‌یره‌كانی به‌ناوبانگه، له دیموكراته‌كانیش پێشبینی ده‌كرێت، هیلاری كلینتۆن ببێته كاندیدی سه‌ره‌كییان بۆ كۆشكی سپی، كه پێشتر له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بووه.