نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە

بە رێژەی سەدا 0.92 بەرزبووەته‌وه‌

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرەڕای بەردەوامی مەترسی وەبەرهێنەران لە خێرا تەشەنەسەندنی ئۆمیکرۆن لەسەرانسەری جیهان، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.92 بۆ 72.18  دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1.24 بۆ 69.46 دۆلار بەرزبووەوە.

لە هەمان کاتدا ژمارەیەک وڵات رێوشوێنی پێویستیان بەر لە جەژنەکانی پشووی سەری ساڵ گرتووەتەبەر و دەیانەوێت رێگری لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن بکەن، لە کاتێکدا بە خێرایی لەسەرتاسەری وڵاتان بڵاودەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاند، وەرگرتنی ژەمێکی دیکەی ڤاکسین خۆپارێزی لە دژی ئۆمیکرۆن زیاددەکات و لە توێژینەوەکانیان سەرکەوتوو بوونە، ئەم هەواڵەش راستەوخۆ گەشبینی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دروستکرد.