
بڵند نەورەس
نووسەر
سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی بڕیاری سیاسی كوردستان و عێراقه
ئێستا سه‌رۆك بارزانی له عێراقدا به خاوه‌نی بڕیاری كۆتایی ته‌ماشاده‌كرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان

دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دیاریكردنی واده‌ی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارت و لایه‌ینه سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی عێراق، كه‌وتنه جموجۆڵی سیاسی چڕ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانییان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه هه‌ر لایه‌نێك به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ماف و شایسته‌كانی خۆی تێدا ببینێته‌وه.
لایه‌نی شیعی دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی سیاسی به‌هێزدا ئه‌وانیش سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین، سونه‌كانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا ئه‌وانیش عه‌زم و ته‌قه‌دومن، به‌ڵام كورد به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یهكبڕیاری به‌شداری كۆبونهوهكانیكرد له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیردا به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ڵبه‌ته پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه زۆرترین كورسییان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقیدا له ناو فراكسیۆنه به‌شداربووه‌كانی كورددا له به‌غدا، نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆی هاوكێشه سیاسییه‌كان و مشتومڕه چڕه‌كانی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كاندا، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینی له كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان و داڕشتنی به‌رنامه سیاسییه‌كان و لێكنزیككردنه‌وه‌ی شیعه و سونه و كورددا.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی به 31 كورسییه‌وه له په‌رله‌مانی عێراقدا نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كات و زۆرینه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی نیشتیمانی و زامنكردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كڕیزی نیشتیمانی، به هه‌ماهه‌نگی و یه‌كده‌ستی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌نگاوه ده‌نێن، كه بۆ یه‌ك ئامانج و بۆ یه‌ك مه‌به‌ست روو له به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی تێبینی سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان كه كورد توانیویه‌تی به یه‌ك بۆچوون و یه‌ك په‌یام گفتوگۆكان بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا و به‌و هێزه‌وه بچێته به‌غدا.
ته‌قه‌دوم و عه‌زم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی سونی پێكده‌هێنن، له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌وپه‌ڕی گرژی و ئاڵۆزیدابوون به‌رامبه‌ر به یه‌ك، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی توانی كۆیان بكاته‌وه و رێكیان بخات و ئاراسته‌یان بكات به شێوه‌یه‌ك كه سونه به یه‌كده‌نگی به‌شداری په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێی عێراق بكات، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه سونییه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی، نیمچه مه‌رجه‌عییه‌تێكی بۆ سونه‌كان دروست كردووه له‌ژێر رێنمایی و چاودێری خۆیدا، سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش له سه‌ردانی چه‌ندین جاره‌ی حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ردا بۆ لای سه‌رۆك بارزانی به ته‌واوه‌تی روونبۆته‌وه و ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
لایه‌نی شیعیش چ سه‌درییه‌كان و چ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هێڵێكی به‌رده‌وامی گفتوگۆیان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایهنێكییان نه‌بێت له كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا.
سه‌رۆك بارزانی به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ره‌وتی شیعی‌دا كردووه كه جێگای سهرسوڕمانییانه، به‌و پێیه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو ئاراسته‌ی شیعی له‌گه‌ڵ كورددا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و پرۆژه‌ی ئایندهی حكومه‌تدایه به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی پشتگیری راسته‌وخۆی هیچ لایهنێكییانی نه‌كردووه تا لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌ست به په‌راوێزخستن بكاته‌وه له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، راگرتنی پارسه‌نگی هێز و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یامی له پێشینه‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه بۆیان.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌كانی نێوان سه‌درییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌مكردۆته‌وه، كه پێشتر یه‌كترییان ره‌تده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی بچوك ماوه رێكبكه‌ون كه گرنگترینییان په‌یوه‌ندی به خودی موقته‌دا سه‌دره‌وه هه‌یه كه ڤیتۆی له‌سه‌ر نوری مالكی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانیش وه‌ك فشار ڤیتۆیان خستۆته سه‌ر مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌وه‌ی له‌م جه‌نجاڵییه سیاسییه‌دا به‌دی ده‌كرێت و به ئاشكرا لایه‌نه شیعی و سونییهكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، رۆڵی سه‌رۆك بارزانییه كه وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردستان رۆڵی بینیوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی به راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوبوون كه سونه‌كانی یه‌كخستوه و شیعه‌كانیشی نزیك كردۆته‌وه له یه‌كتری.
ئێستا سه‌رۆك بارزانی له عێراقدا به خاوه‌نی بڕیاری كۆتایی ته‌ماشاده‌كرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان.
ئه‌م رۆڵه مه‌رجه‌عییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆته جێگای ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانانیش كه به ئومێدێكی زۆره‌وه له حیكمه‌تی سه‌رۆك ده‌ڕوانن له ئاست ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا.
هه‌موو خواستی سه‌رۆك بارزانیش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوری عێراق ماف و ئه‌ركه‌كانی خۆی پیاده بكات و هیچ بابه‌ت و پرسێكی ده‌ستوری نه‌كرێت به فشاری سیاسی و دژ به خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌كانی پێشوودا بینیمان.
سیاسییه شیعییه‌كان و سیاسییه سونییهكان هه‌میشه خۆزگه به‌وه ده‌خوازن كه ئه‌وانیش وه‌ك كورد كه‌سێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی‌یان هه‌بوایه.