رێككهوتنى گۆڕان و يهكێتى شهپۆلێكى ناڕهزايهتى له ناو جهماوهرى ههردوولا درووستكردووه
ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی كوردستانیش دەڵێت: ناڕازیيەکانی ناو یەکێتی گەنجە توندڕەوەکانن و ئەندام پەرلەرمانێکی پێشووی گۆڕانیش دەڵێت: ناڕازیيەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوانەن کە پێشتر یەکێتی نەبوون.
K24 – ههولێر:
رێکەوتنەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەپۆلی ناڕەزایی لە ناو هەڵسوڕاوان و ئەندامانی هەردوولا دروست کردووە. ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی كوردستانیش دەڵێت: ناڕازیيەکانی ناو یەکێتی گەنجە توندڕەوەکانن و ئەندام پەرلەرمانێکی پێشووی گۆڕانیش دەڵێت: ناڕازیيەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوانەن کە پێشتر یەکێتی نەبوون.
هێشتا رێکەوتنەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشمانی کوردستان واژۆ نەکراوە درزی خستۆتە ناو ریزەکانی هەردولا، لە ناو سەرکردایەتی و جەماوەری یەکێتی خەڵکی ناڕازی هەیە دژی رێکەوتنی هەردولان و پێیان وایە بە جیا بونەوەی، گۆڕان زامێکی وای لە جەستەی یەکێتی کردووە کە بەرێکەوتن ساڕیژ نابێت، ئەندامێکی یەکێتی پێی وایە ناڕازیيەکانی ناو یەکێتی ئەو گەنجە توندڕەوانەن کە ئەزمونیان لە سیاسیەت دا نیە.
ژمارەیەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوانەن کە پێشتر لەناو ریزەکانی یەکێتی نەبوون، ئێستا ئەو هەڵسوڕاوانەی گۆڕان دژی رێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕانن، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لییستی گۆڕان ئەوەی بۆ کوردستان 24 پشتڕاستکردەوە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ناو بزوتنەوەکەش کرد ئاگاداری هۆکارەکانی جیابونەوە بن لەیەکێتی.
بەهۆی توند بونەوەی ململانێی ناو باڵەکانی یەکێتی لە سەرەتای ساڵی 2009 باڵی ریفۆرم بە سەرکردایەتی نەوشیروان موستەفا جیابوەوە و بەوەش سەنگی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکان دا کەم کردەوە وناوچەی سەوزی کرد بە دوو کەرتەوە.
چاودێرانی سیاسی پێان وایە رێكکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان گۆڕانکاری دەکات لە نەخشەی سیاسی کوردستان، هاوڵاتیانیش هیوا خوازن رێکەوتنەکە باری لاری ژیانیان راستبکاتەوە.