هه‌واڵگری عێراق 11 كه‌سی بیانی ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هەولێر
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی 11 كه‌سی بیانی كه ویستوویانه به‌ڕێگه‌ی قاچاخ بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، به‌پشت به‌ستن به زانیاری لایه‌نه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی قاچاخچێتی له‌وڵاتدا، له‌ڕێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه 11 كه‌سی بیانییان ده‌ستگیركردووه كه ویستوویانه له سنووری پارێزگای به‌سڕه‌وه به‌ڕێگه‌ی قاچاغ بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه.