به‌م به‌رنامه‌يه به‌ده‌نگ و ره‌نگ قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه
له ئێستادا رێژه‌ى به‌كارهێنانى له‌زيادبووندايه
K24- هه‌ولێر
به‌رنامه‌ى يو ناو You Now ، يه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ى كه ده‌توانى له‌و رێگه‌يه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سى به‌رامبه‌ر به ده‌نگ و ره‌نگ قسه بكه‌يت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌توانيت په‌خشى راسته‌وخۆ بڵاوبكه‌يته‌وه و خه‌ڵكيش كۆمێنت بۆ تۆ بنووسن و ببنه ميوانت.
ئه‌م به‌رنامه‌يه زياتر بۆ ئاشنابوون به كلتوورى وڵاتانى جيهان و زانينى بارودۆخى كۆمه‌ڵايه‌تى و له‌يه‌كتر نزيكبوونه‌وه به‌كار دێت و هه‌روه‌ها رێگه‌يه‌كيشه بۆ فێربوونى زمانه‌كانى ئينگليزى و عه‌ره‌بى، چونكه رێژه‌يه‌كى زۆر له به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م به‌رنامه‌يه زياتر هه‌ردوو زمانه‌كانى ئينگليزى و عه‌ره‌بى به‌كارده‌هێنن.
جياوازى له‌گه‌ڵ په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبوكدا ئه‌وه‌يه كه ده‌توانيت به ئاره‌زووى خۆت يه‌كێك له ميوانه‌كان قه‌بوڵ بكه‌يت و هه‌ردوولاتان له‌سه‌ر شاشه ده‌ربكه‌ون و به‌ده‌نگ و ره‌نگ قسه له‌گه‌ڵ يه‌كتر بكه‌ن، خه‌ڵكيش ده‌توانن سه‌يرى گفتوگۆى نێوانتان بكه‌ن وه‌كو بينه‌ر.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه، ئه‌و به‌رنامه‌يه گفتوگۆى نێوانتان له‌نێو ئه‌كاونتى هه‌ريه‌كێكتان ده‌هێڵێته‌وه و پاشه‌كه‌وتى ده‌كات، به‌ڵام تۆ سه‌ربه‌ستى له‌وه‌ى كه ره‌شى ده‌كه‌يته‌وه ياخود نا.
بۆ داگرتنى به‌رنامه‌كه بۆ سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد له بازاڕى پلاى ستۆر ده‌ست ناكه‌وێت، بۆيه سه‌ره‌تا پێويسته بازاڕى APTOIDE دابه‌زێنيته سه‌ر مۆبايله‌كه‌ت ئينجا ده‌توانيت به‌رنامه‌ى You Now دابه‌زێنيت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كليك لێره بكه.
بۆ داگرتنى به‌رنامه‌كه بۆ سيسته‌مى IOS كليك لێره بكه
بۆ به‌كارهێنه‌رانى كۆمپيوته‌ر راسته‌وخۆ ده‌توانن بچنه نێو ماڵپه‌رى سه‌ره‌كى You Now و پێويست به‌دابه‌زاننى هيچ به‌رنامه‌يه‌ك ناكات
بۆ چوونه نێو ماڵپه‌ڕه‌كه كليك لێره بكه
تێبينى/ دواى كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌كه، سێ پێشنيارت ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه بتوانيت ئه‌كاونتێك دروست بكه‌يت له يوناو، ئه‌وانيش بريتين له فه‌يسبوك و جيمێڵ و تويته‌ر، تۆ ئازاديت له‌وه‌ى كامه‌يان هه‌ڵده‌بژێريت بۆ دروست كردنى ئه‌كاونتێك.