سیاسی
د. پەرێز نەجمەددین کەریم
د. پەرێز نەجمەددین کەریم

نووسەر

ئایا ململانێی ئێستا دەتوانێت پاڵ بنێت بەرەو پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی؟

ئایا ململانێی ئێستا دەتوانێت پاڵ بنێت بەرەو پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی؟
ئایا ململانێی ئێستا دەتوانێت پاڵ بنێت بەرەو پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی؟

گەشتێك بۆ ڕۆژنامەکانی بەریتانیا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەست پێدەکەین کە بابەتێکی )تۆنی کینگ( ڕاوێژکاری پێشووی گروپی ستراتیژی فەلەستین و کۆڕبەندی ستراتیژی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و تێڕوانینی خۆی لەبارەی چارەنووسی "پرۆسەی ئاشتی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خستەڕوو .

کینگ وای نوسیووە كە ئەو هێرشە ترسناکە کە حەماس بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە 7ی ئۆكتۆبەر و ئەو هێرشە ترسناکەی ئیسرائیل کە لە وەڵامی ئەودا هات، گەیشتە دۆخێک کە تێیدا بینیمان دەبێت 'پرۆسەی ئاشتی' بەجێبهێڵین بۆ دوا مەنزلگای. ئاشتی ساڵانێکی زۆرە ئەگەرێکە، بەڵام من پێموایە ئەگەری ئەوە هەیە کە پرۆسەیەکی ئاشتی نوێ لە نەهامەتییەکانی ئێستا لەدایک بێت."

كینگ ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرا لە کاتی دانوستانەکانی ئاشتی لە ماوەی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ، دەوڵەتێکی دۆستایەتی لەلایەن هەمووان لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکانەوە سەرنجی بدرێت، بەڵام دۆستایەتی دوای ئەوە نەما بەهۆی “ئەو کەموکوڕییەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە، خۆبەزلزانینی ئیسرائیل و دەستدرێژیی بۆ سەر زەفەی غەربی وە بێ باكی سەرکردایەتی ڕاستڕەوی توندڕەوی حکومەتی ئیسرائیل” هۆیەكەیەتی.

هەروەها باسی لەوە کردووە کە هۆکارەکانی جیابوونەوەی زیاتری نێوان هەردوو لایەنی پرۆسەی ئاشتی ئەوەیە کە بە "ڕوایاتی خەیاڵی" وەسفی کردووە کە لەلایەن سەرکردەکانی ئیسرائیلەوە باس دەكرێن وە سەبارەت بەو "ئۆفەرە بەخشندەیانە" کە پێشکەشی دەکەن، کە فەلەستینییەکان هەمیشە ڕەتیدەکەنەوە. باسی لە هەوڵەکانی ئاساییکردنەوە کرد کە ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی عەرەبیدا ئەنجامی دەدات، لە هەمان کاتدا كە فەلەستینییەکان پشتگوێ خراون و بە تەواوی لە هاوکێشەکەدا دوورخراونەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە"گەلێکی دۆڕاون"، و پێداگری لەسەر ئەم فكرەیە سەرەڕای هۆشداری چاودێران دەڵێن کە بەردەوامبوونی ئەم پراکتیزانە ڕەنگە ببێتە هۆی "تەقینەوەیەکی توندوتیژتر".

نووسەر هەروەها ئەو شتەی بە "خۆبەزلزانین" وەسفی کردووە کە سەرکردەکانی ئیسرائیل پراکتیزەیان کردووە، تاوانباریان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سیفەتانە لە پشت بەرکەوتنی ئیسرائیل و حەماس بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە خوێناوییانە.

بۆیە پرۆسەیەكی نوێی ئاشتی لە جیهان زەروورەتێكە تا وەكو دووربكەوینەوە لە جەنگیكی گشتگیرتر و وێرانكەرتر.