د. پەرێز نەجمەددین کەریم
نووسەر
کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەی هێزە چەکدارە تەقلیدییەکان لە ئەوروپا مانای چییە؟
ڕێککەوتنەکە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و بەهێزبوونی هێزی سەربازی لە ناوچە دابڕێنراوەکانی جۆرجیا و بەهێزبوونی ئامادەیی سەربازی لە ناوچەی جیابووەوەی ترانسنیستریا لە مۆڵدۆڤا، "بەكارپێنەكراو" دادەنرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی 5ی ئەپریل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە پەیماننامەی هێزە چەکدارە تەقلیدییەکان لە ئەوروپا دەکشێتەوە.
میدیاکانی یۆنان تیشکیان خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە بەرهەمی پیشەسازی- سەربازی تورکیا چیتر هیچ سنووردارکردنێکی بەسەردا نەماوە و ئەمەش وا دەکات کە بازنەی ڕێککەوتنەکە و پەیماننامەی ئاسمانی کراوە ڕوون بکرێتەوە و ناڕوونی لەبارەیەوە لاببرێت.
چی لە پەیماننامەکەدا هاتبوو؟
پەیماننامەی هێزە چەکدارە تەقلیدییەکان لە ئەوروپا لە ساڵی 1990، لە نێوان ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و وڵاتانی پەیمانی وارشۆ واژۆ کرا و ئامانجی سنووردارکردنی ژمارەی چەکی ئاسایی بوو کە وڵاتان دەتوانن بەدەستی بهێنن، شەفافیەت دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.
پابەندبوونی وڵاتان بە ڕێککەوتنەکە بە پشتبەستن بە "رێککەوتنی ئاسمانی کراوە" چاودێری دەکرا کاتێک هەریەکێک لەو وڵاتانەی ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردبوو ویستی بزانێت ڕادەی پابەندبوونی وڵاتەکەی بەرامبەر چەندە، ڕێککەوتنەکە پێویستی بە پشکنین هەبوو بە پێشکەشکردنی داواکارییەک لە ڕۆژێکدا پێش پشکنینەکە، و ناردنی فڕۆکەیەکی چاودێری بۆ ئەو شوێنەی کە ئیدیعای بوونی چەک لێ هەیە.
وردەکاری وردی ڕێککەوتنەکە ئامانجی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی سەردەمی جەنگی سارد و زیادکردنی متمانە بوو لە نێوان ناتۆ و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و ڕێگریکردن لە شەڕێکی نوێ لە نێوانیاندا بەڵام ئێستا بارودۆخەکان دەستیان بە گۆڕانکاری کردووە وڵاتانی ئەورووپایی بوونە ئەندامی ناتۆ، جگە لە ڕووسیا و بیلاڕوس.
ڕۆژی 7ی نۆڤێمبەری 2023 ڕووسیا کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاند و ئەمریکا و ناتۆش وەڵامیان دایەوە بە (معاملة بالمثل)، لەم هەلومەرجەدا فەرمانی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە هات و کاریگەرییەکەی ئەم بڕیارە چاوەڕوانی پەسەندکردنی پەرلەمانە.
کاریگەرییەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە
ئەم ڕێککەوتنە بوو بە "نا کارا" دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچە دابڕێندراوەکانی جۆرجیا و بەهێزبوونی ئامادەیی سەربازی لە ناوچەی جیابووەوەی ترانسنیستریا، کە پەیوەندی بە دەوڵەتی مۆڵدۆڤاوە هەیە، ڕووسیا پێی باشتر بوو بکشێتەوە لە ڕێککەوتنەکەوە نەک لە ژێر پشکنین و داواکارییەکانی تردا بمێنێتەوە.
ئاسانە بتوانین کاردانەوەی نەرێنی ڕێککەوتنەکە بخەمڵێندرێت، لە نەبوونی هیچ سنووردارکردنێک، وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەست بە سەلامەتی بکەن، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ببێتە زیادبوونی خەرجییەکانی بەرگری و بەرهەمهێنان لە پیشەسازی سەربازیدا.
هەرچەندە ڕێککەوتنەکە پەیوەندی بە هاوسەنگی نێوان ناتۆ و پەیمانی وارشۆوە هەیە، بەڵام لە هاوسەنگییەکانی ناو ناتۆ خۆیدا ڕەنگدانەوەی هەیە، هەروەها فاکتەری متمانەی نێوان ئەندامەکانی، وەک ئەوەی لە دۆسیەی یۆنان و تورکیادا هەیە.
ئەو نیگەرانییەی کە میدیاکانی یۆنان لەسەر بڕیارەکەی ئەم دواییەی تورکیا نیشانیاندا، ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، ئەمەش دەریدەخات کە ئەو وڵاتە زانیارییەکی ئاشکرای هەیە لەسەر ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێک کە قەبارەی چەکەکان سنووردار دەکات، بۆیە هەر وڵاتێک دەتوانێت پێداویستی چەکەکانی بەو شێوەیە دابین بکات کە بە گونجاو دەزانێت.
بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە قۆناغی دوای پەیماننامەکە
بەسوودە ئاماژە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی هێزە چەکدارە تەقلیدییەکان لە ئەوروپادا دێتە ئاراوە، بەو پێیەی ڕێککەوتنەکە ئەوروپا و ڕۆژئاوای ئاسیا دەگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە نادروست بێت، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە ئۆکرانیا، جۆرجیا، مۆڵدۆڤا و باڵتیک، هەڵوەشاندنەوە و سنووردارکردنەکانی چەک و هەڕەشەی پوتین بە چەکی ئەتۆمی، وە ناردنی فڕۆکەی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا.
دوای ئەوەی ئەم پەیماننامەیە ڕەوایی خۆی لەدەستدا، پێویست بوو ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و تێپەڕاندنی بێمتمانەیی لەنێو ئەندامەکانیدا.