تۆیۆتا ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

K24 - هەولێر
بەهۆی کێشە لە ئەیرباگ، کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی نزیکەی ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە هەردوو براندی تۆیۆتا و لێکزس لە بازاڕەکانی ئەمەریکا دەکشێنێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای تۆیۆتا، ئەو ئامێرە هەستەوەرەی لە کوشنەکانی پێشەوە ئۆتۆمبێلەکان دانراوە؛ کێشەی کارەبایی هەیە و شۆرتی کارەبایی دروست دەکات.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، کێشەیەکی دیکە ئەوەیە هەستەوەرەکانی کوشنی پێشەوە بە شێوەیەکی دروست کێشی سەرنشینەکە ناخوێنێتەوە، ئەوەش وادەکات لە کاتی پێکداداندا ئەیرباگەکان کار نەکەن.
بە گوێرە راگەیەندراوەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەکشێندرێنەوە بریتین (راڤ4، هایلاندەر، کۆرۆلا و کامری) لە مۆدێلەکانی 2020 تاوەکو 2022.