كۆسرەت رەسوڵ: یەکگرتنی یەکێتی و ئایندە دەستکەوتێکی گرنگە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5a71d2c6-9d55-4edd-9d3a-d46a0e5a7ce1/kosrat%20rasull.ism/manifest

K24 - سلێمانی

کۆسرەت رەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە مەراسیمی یەكگرتنەوەی حزبی ئایندە و یەكێتی رایگەیاند: "یەکگرتنی یەکێتی و ئایندە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان، ناحەزانی کورد هەوڵدەدەن تەبایی و یەکڕیزی نێوانمان تێکبدەن و ئێمەش رێگەیان پێنادەین".