دکتۆر رامیار رزگار وەڵزی
نووسەر
بۆ هەژماری من گونجاوترە لە تەوتین
چەمکی هەژماری من خۆجێیکردن(تەوتینكردن)ی مووچە:
بریتیە لە پڕۆسەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران مووچەی مانگانە كە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانیانەوە بە شێوەی کاش وەریدەگرن بۆ بە دیجیتاڵكردنی وەرگرتنی مووچە بە كردنەوەی هەژمار لە بانكێكی حکومی یان ئەهلی باوەرپێكراوى پەسندی بانكی ناوەندی، ئەو هەژمارە تایبەتە بە فەرمانبەرەكە کە لە بانکێکدا دەکرێتەوە دەتوانێت داوای كارتێکی بانكی كە پەسندی كۆمپانیای ماستەر كارد یان ڤیزا کارد وەردەگرێت و تەنیا خۆی یان بریكارنامەیەكی پەسندكراوی یاسایی دەتوانێت ئەو كارتە بەكار بهێنیت لە ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) یان بۆ وەرگرتنی بە کاش لە بانک یان خاڵی كرین لە دوكان یان هەر شوێنیك كە ئامێَری (POS) هەبێت، وە جگە لەمە دەتوانێت بچێتە لقەکانی بانک یان شوێنەکانی ئاڵوگۆڕکردن وەک ATM یان نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی پارە کە خزمەتگوزاری پارەدانیان هەیە بۆ خاوەن کارتەکان بۆ ئەوەی مووچەکە یان ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستی پێیەتی لێی وەربگرێت. وەهەروەها بێگومان گرنگی خۆجێییکردنی مووچە بە ستراتیژییەکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی، بە هێنانە ناوەوەی پارەی کاش بۆ ناو سیستەمی بانکی، ئەم پارانە لە پرۆژە و وەبەرهێنانێکدا وەبەرهێنان دەکرێن کە سوود بە ئابووری ناوخۆیی دەگەیەنن، ئەمەش وا دەکات بانکەکان بتوانن پاڵپشتی گەشەکردن و پەرەپێدانی پڕۆژە ئابوورییەکان بکەن و قەرزی جۆراو جۆر بدەن بە فەرمانبەران و خاوەنكاران و قوتابیان، خۆجێیکردنی مووچە خزمەتگوزارییە بانکییە نێودەوڵەتییەکان پێشکەش دەکات بە پێدانی دەرفەت بە کارمەندان و خێزانەکانیان هەر دراوێك بە نرخی بانكی ناوەندی کە زۆر جار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا نرخەکەی بەرزترە، ئەگەر کارتی بانکی بەکاربهێنرێت ئەوا ئەمە دەتوانێت کەڵکی زیاتر ببەخشێت بە کەسەکان وە ئەم سیستەمە هەوڵی پێویست بۆ گەیاندنی مووچە لە ڕێگەی بانكەوە خێراتر دەكات رۆتین کەمدەکاتەوە کە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی کارگێڕی مووچە وەرگرتن دەکات. لەلایەکی دیکەوە سیستمەکە ئاسایش لە پرۆسەی وەرگرتن و گەیاندنی مووچە بەرز دەکاتەوە، ئەمەش تاکەکان لە هەر هەوڵێک بۆ دزین یان ساختەکاری دەپارێزێت، هەروەها کێشەکانی پەیوەست بە دراوی زیانلێکەوتوو یان ساختە کەمدەکاتەوە. جگە لەوەش لۆکاڵیکردنی مووچە بەشدارە لە دروستکردنی داتابەیسێکی نوێکراوە کە بە بنەمای سیستەمی ئەلیکترۆنی حکومەت دادەنرێت کە بەشدارە لە ئاسانکردنی ڕێکارەکانی حکومەت و بەرزکردنەوەی شەفافیەت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی کارگێڕی و بەرزکردنەوەی یەکپارچەیی لەناو دامەزراوەکاندا.
دووەم: جۆرەکانی هەژمارەی من خۆجێیکردن(تەوتینكردن)ی مووچە :
جۆرەکانی خۆجێیکردنی(تەوتینكردن) لە ڕێگەی کردنەوەی هەژماری بانکی دەتوانرێت دابەش بکرێت بەسەر دوو جۆری بنەڕەتیدا:
1- SD Salary Localization: بریتیە لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی یان تایبەت لە وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوەی كۆن كە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانیانەوە بۆ وەرگرتنی لە ڕێگەی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن حکومەت یان بانکە ئەهلییەکانی بەشدار لە پرۆسەی خۆجێییکردن، لە ڕێگەی ئەژمێری بانکییەوە کە کارمەندەکە لە بانکدا دەیکاتەوە و پارەکەی لێ وەردەگرێت بە بەکارهێنانی کارتێکی ئەلیکترۆنی یان بۆ وەرگرتنی بە شێوەی کاش لە ناو بانکەوە.
2- خۆجێیکردنی پسولەكان و قیستەکان BD: وەک پارەی ئاو، کارەبا، مۆبایل، و باج ئەم خزمەتگوزاریانەی پێویستە خەڵك بیدات بە دەوڵەت لەم بارەیەوە بانک ئاسانکاری دەکات بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارە و ڕسوماتانەی کە دەوڵەت بۆ خزمەتگوزاریە گشتیەکان وەریدەگرێت لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكاری بۆخەلك و خاوەن كارەكان و كەمكردنەوەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی كرداری تەزویر، لەوانەش خەرجکردنی چەكی بانك و گواستنەوەی پارە کە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە وەکو پۆستە، چێک، سوودی دواکەوتوو و هتد.
ئەوە بە شێوەیەكی گشتی لە چوارچێوەی زانستی دارایی و ژمێریاری هیچ جیاوازی نیە لە نێوان خۆجێییکردن(تەوتینكردن)ی حكومەتی عێراق و پڕۆژەی هەژماری من لە حكومەتی هەرێم لێرەدا ئەوەی كە پێویستە بیخەمە ڕوو بۆچی هەژماری من گونجاوە لە ئێستادا بۆ مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم لەلایەكی تر بۆچی ئاسانتر و یاسایی ترە لە جێبەجێكردن.
رِەهەند
تەوتینكردن ی مووچە(توطين رواتب)
پرۆژەی هەژماری من
مێژووی دەستبەكاربوون
هیچ ئامارێكی فەرمی نیە لە عێراق رێژەی بەژداری مووچەخۆران نیشان بدات لە پرۆسەكەدا لە 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە کە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بکرێتە ئەلیکترۆنی. ئەم پڕۆسەیە دەبووایە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو ببێت، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە و بەردەوامە. چەند هۆکارێکی دواکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی باش ڕوون نەکراونەتەوە، لەوانەشە گەندەڵی و نەبوونی کارگێڕییەکی گونجاو لە بانکەکانی ناوچە دوورەدەستەکان و نەبونی خالی وەرگرتنی پارە وەكو ATM و POS نەبوونی خزمەتگوزرای گونجاو لە هەندێك لە بانكە بەژداربووەكان. كە هێشتا زۆرێک لە فەرمانگەکان مووچەی فەرمانبەرانیان بە شێوەی کاش دەدەن و نەگواستراونەتەوە بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی بە بوونی بەڵگەی نوسراوەكانی حكومەت و بانكی ناوەندی تەوتینی مووچەخۆران لە عێراقدا واتە ئەو نوسراوەی خوارەوە ئاماژەن ئەو پرۆسەیە لە عێراقد لە كەموکوڕیەکی واقعیدایە لەبەر ئەوەشە لە ماوەی 8 ساڵدا تاكو ئێستا نەیانتوانیوە جێبەجێیکردنی تەواوی رابگەیەنن.
لە ڕێگەی دامەزراوەیەك بە ناوی هەژمارەی من رۆژانە ئاماری بەژداربووانی پڕۆسەكە نیشاندەدرێت لەو ناونیشانە https://myaccount.gov.krd ئەو پرۆژەیە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 دەستی پێكرد لە ماوەی 18 مانگدا سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك لەدوای یەك دەست دەکەن بە گواستنەوە بۆ سیستەمی نوێی مووچەدان، ئەمەش بەپێی خشتەیەکی پێشوەختەی دیاریکراولە تۆماركردن و وەرگرتنەوەی كارتی بانكی. ئەو پرۆژەیە زۆر بەڕێکوپێکی دەڕوات هەموو كار ئاسانیێک بۆ فەرمانبەر دەکات هیچ ئاڵنگاریەك دروست ناكات لە كاتی كردنەوە و وەرگرتنەوەی كارتی بانكییەكەی بۆیە تاوەكو ئێستا لەماوەی 7 مانگی رابردووە ریّژەی تەواوی پلانەكە وەكو خۆی رۆیشتوە و زیاتر لە 300 هەزار فەرمانبەر هەژمارەكانیان كردۆتەوە.
لەڕوی ياسايي و گرێبەستی كاركردن
لە ڕوی گرێبەستی كاركردن كێشەیەك زۆر هەبوو لە نێوان مووچەخۆر و بانكی بەژدار لە تەوتینی رواتب لە روی خزمەتگوزرای و جۆاوجۆریەتی لە رێكەوتنی یاسایی لە نێوان فەرمانگە و بانكەكاندا تا ئێساش بەردەوامە و وە جیاوازی هەبوو لە گرێبەستەكانی نێوان بانكە بەژدار بووەكان هەروەكو لە نوسراوەكەی بانكی ناوەندی هاتوە نوسراوی بانكی ناوەندی بە ژمارە (٩/٢/١٧٩٧٧) و (٢٣/٢٩٦)
كە دوپاتی دەكاتەوە كە كێشە هەیە لە هەندێك بانك كە لەكاتی خۆیدا مووچەكان ناگاتە دەستی فەرمانبەر دەركردنی رێنمایی و فۆرمی گرێبەست كە پێویستە یەكبوون هەبێت لە نێوان بانكە بەژداربووەكان، وە لەلایەكی ترفەرمانبەران لە رێگەی گرێبەستی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانەوە بڕیاری لێدەدرێت، کە لەگەڵ کام بانک گرێبەست بکرێت، نەک فەرمانبەرەکە سەرپشک بێت لە كردنەوەی سەربەخۆی هەڵبژرادنی بانكەكەدا كە كێشەیەكی گەورە كە وا دەكات متمانەی فەرمانبەر بە بانك و كرداری تەوتینەكە نەمێنێت واتە نەبوونی هیچ دامەزراوەیەك لەدەرەوەی بانكان و فەرمانگەكان بۆ یەكخستنی پرۆسەكە لەكاتی بوونی هەركێشەیەكدا.
بە پێی دەستوری عێراق ماددەی 121 بریتیە لە تەرخانكردنی پشكێكی شایستە بۆ هەرێم كە بەشی پێویستی بەرێوەبردنی كاروبارەكانی پەرەپێدانی هەرێمەكە بكات ئەركی بەریِوەبردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت حكومەتی هەرێم بیكات پرۆژەی هەژماری من لەبەر ئەوەی جیاوازە لە تەوتینی حكومەتی عێراق لەرووی پرۆسەوە دامەزراوەیەك هەیە كە سەرپەرشتی پڕۆژەكە دەكات وە فەرمانبەر سەرپشكە لە كردنەوەی هەژمار لە هەر بانكێك كە خۆی هەڵدەبژێرێت بە نێوانگیری وەزارەتی ودارایی و ئابوری و نوسینگەی سەرۆكی حكومەت لەگەل بانكەكان ی بەژداربوو بە یەك فۆڕم و یەك پڕۆسێس كارەكان بەڕێوەدەچن و هیچ جیاوازیەك لە پرۆسەكەدا نیە واتە دامەزراوەیەك بە بەردەوامی بە ناوی هەژماری من لە پەیوەندی دایە لەگەل فەرمانبەر لە هەر كێشەیك كە دروست دەبێت لە پرۆسەكەدا.
لە ڕووی ژێرخانەی دیجتاڵی بانكیەوە
بەهۆكارگەلێك بەژداربووانی تەوتین لە عێراقدا ناتوانن دەستیان بگات بە خزمەتگوزرایە دیجتاڵی و كارئاسانیە بانكیەكان وەكو نەبوونی ئامێرەكانی پارە ڕاكێشان و پارەپێدانی ئەلیكترۆنی و نەبونی لقی بانكەكان لە شوێنە دوورە دەستەكان و فەراهەم نەكردنی ژێرخانی دیجتاڵی بۆ پرۆسەكە وە نەبونی گرێبەستی تەواو بۆ مافی فەرمانبەر لە ئەگەری نەبونی ئامێرەكان لە ناوچەكەدا ناچارە بەرامبەر كۆمیشنێكی زۆر دەستی بگات بە پارەكەی هەروەكو ئەو داتایەی خوارەوە نیشان دەدات عێراق لە ڕووی ژێرخانی دیجتاڵی بانكی لە كێشەیەكی گەورەدایە ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM): ژمارەی ATM بۆ هەر 100 هەزار دانیشتوویەک لە عێراق لە 3.83 تێنەپەڕیوە، کە ڕێژەیەکی نزمە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەک سعودیە، کە ڕێژەی ATM گەیشتووەتە 73.79 لە هەر 100 هەزار دانیشتوویەک لە هەمان ساڵدا.
خاڵەکانی فرۆشتن (POS): ژمارەی خاڵەکانی فرۆشتن لە عێراق گەیشتە ٣ هەزار و ٨٣٤ خاڵی فرۆشتن و ئەمەش ژمارەیەکی کەمە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی وەک سعودیە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار خاڵی فرۆشتنی هەبووە.
بە هۆكاری بوونی دامازراوەیەك لە پرۆژەی هەژماری من لەگەڵ كردنەوەی هەژماری فەرمانبەرندا دەستكراوە بە فروانكردنی ژێرخانی دیجتاڵی بانكی و كاری جدی كراوە لەو ڕووە كە رۆژانە دەیبنین بۆیە فەرمانبەران لەو گرێبەستەی كەهەیانە دامەزراوەی هەژماری من مەرجی داناوە پێویستە هەموو شوێنك كە پێویست بكات دەبێت ئامێری راكێشانی پارە دابینبكەن و ئامێركانی خاڵی فرۆشتن لە هەموو فرۆشگایەك و هەموو شوێنكی خزمەتگوزرای تایبەت دابین بكەن و وە هەموو ئەو خزمەتگوزرایەیانەی كە پێویستە لە پرۆسەی مۆبیل بانكینگ هەیانەو لە دەرەوەی ولاتیش هەموو خەرجیەكان بە نرخی بانكی ناوەندی عێراقەوە دەخەمەڵنرێت و دەبینن نرخەكان لە بازاردا زۆر گۆرانكاری هەیە.
لە ڕووی كۆمیشن و رسوماتەوە
لەبەر نەبونی لقی بانكی لە هەموو شوێنك بەردەوام كێشە هەبووە لە نێوان بانكی بەژدار بوو لەگەل فەرمانبەران سەبارەت بە كۆمیشنی كردنەوەی هەژمار و دەرهێنانی كارتی بانكی و ڕاکێشانی پارە و كڕینی پێداویستیەكان لە ڕێگەی ئەلیكتڕۆنی و هەموو بەكارهێنانی خزمەتگوزرایەكان جیاوازی زۆر هەیە لە نیوان بانكەكاندا سەبارەت بە كۆمیشنەكان و فەرمانبەران بەردەوام نارەزایی دەردەبڕن سەبارەت، بەو كێشەیە بانكی ناوەندی نوسراوەی ژمارە (2016/12/25) و (2017/3/5) سەبارەت بە عمولەی بانك یان كۆمیشن جیاوازی هەیە لە بانكەكان لەگەل بریاری بانكی ناوەندی كۆك نیە واتە عمولەكلن زۆرن پێویستە لە ژێر ڕێنمایی بانكی ناوەندی كار بكەن .
سەبارەت بە رسومات و كۆمیشنی كردنەوەی هەژمار دەرهێنانی كارتی بانكی وەرگرتنەوەی كارت و راكێشانی پارە و كڕینی پێداویستیەكان لە ڕێگەی ئەلیكتڕۆنی و هەموو بەكارهێنانی خزمەتگوزرایەكانی مۆبایل بانکینگ و ئۆنڵاین بانکینگ هەر 19 خزمەتگوزرایەكە تاوەكو مووچە نەگاتە خالی وەرگرتن هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت و دوای ئەوە زیاتر لە 70% تێچوونەكەی كەمترە لە پرۆسەی تەوتین چونكە هەژماری من کە لە هیچ قۆناغێكدا پێچەوانە نیە لەگەل یاسای بانکی مەرکەزی ژمارە ٥٦ و یاسای بانکەکان ژمارە ٩٤ بۆیە بە پێی رێنمایی بانكی ناوەندی كار دەكات و بەشی سكاڵای هەیە لە دامەزراوەی سەرپەرشتیار بۆ دیاریکردنی هەر ڕسوماتێکی پەسەندکراو بۆ کارەکانی بانکی لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM-POS بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
خزمەتگوزارییەكان
خزمەتگوزراییەكان لە 43 بانكی بەژداربووی تەوتینی مووچەخۆران لە عێرقدا 20 بانك لە ژێر سزای بانكی ناوەندی و خەزێنەی ئەمریكا دایە بە هۆکاری سپیكردنەوەی پارەو بە قاچاخ بردنەدەرەوەی پارە، بانكی حكومی هەیە لە عێراقدا تێوەگلاوە لە د سەدە كە نزیك لە دوو ملیار دۆلار دزاروە وە بەردەوام كێشەیان هەبوو لە ساڵی 2016 تاوەكو ئێستا بەردەوام سەرۆكی ئەو بانكانە لە گۆڕاندا بوون تووشی التزامات وە سیستەمیان بەردەوام كێشەی هەیە، بانكی رافیدەین 34 جار هاك كراوە تائێستاش گەورەترین گەندەڵی لە عێراق لەو بانكە كراوە کار گەیشتۆتە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر دەستگیركردنی گەندەڵانی ئەو بانكە بە هۆكاری دەرچون لە رێنماییەكانی بانكی ناوەندی بۆیە هیچ خزمەتگوزرایەك دەستەبەر نابیت مەگەر بانكی ناوەندی عیراق هاوکاری تەسویەی بانكی نەكات بۆیە لەبەردەوامی ئەو كیِشانەی خاوەن هەژمارەكانی ئەو بانكانە ناتوانن سوود مەند ببن لە خزمەتگوزارییەكان و كار ئاسانیە بانكیە دیجتاڵییەكاندا وەهەروەها لەكاتی نوێكردنەوە و دەرهێنان و راكێشانی پارە عمولەیەكی زیاتر دەدەن ئەو بانكانەی بەژدار بوو بەردەوام كێشەی نەبونی ئاستی سیولە نەختینەی نەیانتوانیەوە رێنماییەكانی بانكی مەركەزی جێبەجێبكەن هەروەكو بریاری بانكی ناوەندی ژمارە (2016/12/25) و (2017/3/5) دوپاتی مافی مووچەخۆر دەكاتەوە كە پێویستە ئاستی راكێشانی پارە بە پێی رێنمایی بێت كە بانكی ناوەندی دەریكردوە كە كێشەكە بەردەوام بۆتە كێشە نێوان بانك مووچە خۆر لە عێراقدا.
لەو 6 بانكە بەژداربووەی هەژماری من گرنگی و سوودی زیاتری هەیە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەوانە ئاڵوگۆڕکردنی پارە، حەواڵە بە کەمترین کات و تێچوو، کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانە بەئاسانی لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کارتی بانکی، وەبەرهێنان و بازرگانیکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکە باوەڕپێکراوەکان، نەبوونی مەترسی سووتان، دزی، تەڕبوون، خۆپاراستن لە دراوی ساختە، سوودمەندبوونی مووچەخۆر لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی و هەموویان لە ئەپلیكەیشنی مۆبایل بانكینگدا دیاریكراوە و لە دامەزراوەی هەژماری مندا هەیە كە نرخەكانی زۆر كەمترە لە دابینكردنی خزمەتگوزراییەكاندا. وەهەوەها هیچ بانكێكی بەژدار بوو لە ژێر سزاكانی بانكی ناوەندی و خەزێنەی ئەمریكادا نییە.