فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتیان راگەیاند
K24 – سلێمانی
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە بەرامبەر سیستمی پاشەكەوتی مووچە، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و دەڵێن، ئەو مووچە كەمە بەشی ژیان و گوزەرانیان ناكات و داوا دەكەن پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەدا بكرێت".
گوتیشی: "ئێستا كاتی وەرگرتنی خوێندكارانی زانكۆیە و فەرمانبەرانی زانكۆ ئیش و كاریان زیاترە لە كاتەكانی دیكە، بەڵام فەرمانبەرانی زانكۆ بایكۆتی دەوامیان كردووە".
یەكێك لە فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "داوای ئێمە و ھەموو فەرمانبەرانی دیكە كەمی مووچەیە ھەمووان داوا دەكەین كە سیستمی پاشەكەوت نەمێنێت یان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین پێی بژین".