پێشمهرگه دهيهوێت تهواوى ناوچهكانى 140 كۆنترۆڵ بكات
فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت کە پێشمەرگە لە رووی سەربازییەوە %90ی ماددەی 140ی جێبەجێکردووە
K24 – ههولێر:
پێشمەرگە دەیەوێت لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە و موسڵدا ئەو ناوچانە کۆنترۆڵبکاتەوە کە لە سنووری ماددەی 140دان و ھێشتا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە. فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت کە پێشمەرگە لە رووی سەربازییەوە %90ی ماددەی 140ی جێبەجێکردووە و ھەنگاو بۆ جێبەجێکردنی دواقۆناغی ئەو ماددەیە دەنێت لە رێگەی کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکەوە کە لە بنەڕەتدا کوردستانین و تەعریب کراون.