ملیۆنان دۆلاریان بردووه و رایانكردووه
عه‌ره‌ب و بیانین
K24 – هه‌ولێر:
"5" سه‌ركرده‌ی باڵای داعش له شاری موسڵ پاش ئه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار له ده‌زگای به ناو"دیوانی دارایی" ده‌به‌ن، راده‌كه‌ن و خۆیان ده‌شارنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری موسڵ رایگه‌یاندووه" ئه‌و سه‌ركرده باڵایانه‌ی داعش ئه‌و پاره‌یه‌یان بردووه كه وه‌ك مووچه‌ی چه‌كدارانی داعش له لایان بووه و یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌شداره له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌رۆكی دیوانی دارایی داعشه به ناوی "ئه‌بو ئه‌لبه‌را ئه‌لقه‌حتانی" و ئه‌و پاره‌یه‌شی بردوویانه به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی داعش ژماره‌یه‌كیان عه‌ره‌ب و چه‌ند كه‌سێكی بیانیشیان له‌گه‌ڵدایه و داعش ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تایبه‌تی خۆی راسپاردووه به دوای ئه‌و به‌رپرسه هه‌ڵاتووانه‌دا بگه‌ڕێن و له كاتی ده‌ستگیر كردنیاندا ده‌ست به‌جێ بیانكوژن.