به‌رپرسی دەستەی جه‌نگی داعش كوژرا
K24 – هه‌ولێر
سوپای عێراق رایگه‌یاند به‌رپرسی ده‌سته‌ی جه‌نگی داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی كه ژماره‌یه‌كیان بیانین كوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق رایگه‌یاند "موهه‌نه‌د حامید ئیبراهیم عه‌كلات موكه‌نا" ناسراو به ئه‌بو عایشه بیلاوی له ئه‌نجامی بۆردومانێكی هه‌وایی له ناوچه‌ی یارنجه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ره بیانییه‌كانیدا كوژراون.
له میانی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ كه له 17-10-2016 وه له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه بۆ سه‌ر داعش ده‌ستیپێكردووه،ئه‌مڕۆ له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ به‌هۆی بۆردوومانێكه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جه‌نگی داعش و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران و پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له‌و میحوه‌ره‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه له شاره‌كه به‌رده‌وامه‌وه.