93 گوند و شارەدێ لە دەستی داعش رزگار كراون
K24 - ھەولێر
رائد شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی پێشڕەوییەکانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، ھێزە عێراقییەکان گەیشتونەتە ھەردوو گەڕەکی سەدام و زەھرای ئەو شارە.
رائید جەودەت ئاشكرای دەكات، لەسەرتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە تاکو ئێستا، 93 گوند و شارەدێ ئازادکراونەتەوە و ھەزاران ھاووڵاتیش رزگارکراون و 935 چەکداری داعش کوژراون، ھەروەھا 160 چەکداریش دەستگیرکراون و 190 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تەقێنراونەتەوە.
ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە 17/10/2016، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵیان دەستپێكرد و لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی شارەكە لە دەستی داعش.