هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دواخرا
له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وائیل وائیلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند" له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه نووسراوێكمان بۆ هاتووه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه هه‌ر سی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه گه‌یشتوونه‌ته بریار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌موو ئه‌و پارێزگایانه‌ی له هه‌رێمێكدا ریكنهخراون دوابخرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كراوه له سه‌ر ئه‌و پرسه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بریاره‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوابخرێت تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پێكه‌وه بكرێن.
وائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه نوسراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گۆڕانكاری و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كان دراوه‌ته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێت،یان پرۆژه یاسایه‌كی نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.