داعش به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خه‌ڵكی موسڵ ده‌كوژێت

K24 – هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ موسڵ رایگه‌یاند داعش له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو 21 هاووڵاتی دیكه‌ له‌ سێداره‌ی داوه‌، زۆربه‌یان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی تۆمه‌تبار كرابوون.

ناسنامه‌ی ئه‌م هاووڵاتیانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و هیچی ته‌رمێكیشیان دیار نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی كوژرانی 20 كه‌سی تر له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، كه‌ بۆ ترساندنی خه‌ڵك له‌ هاوكاركردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ناو موسڵ نمایشكران.

ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌ به‌شداری 100 هه‌زار هێز له‌ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌  و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی هه‌شت گه‌ڕه‌كیان له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كردووه‌، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ.