خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی دەستیپێكرد
K24 – سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد، وەك پێشتر راگەیاندرابوو خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆیان لە رۆژانی دیكە فراوانتر دەبێت، ژمارەیەك لایەنی سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی داوایان لە سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندانەكە كردووە كە رێگە نەدەن خۆپێشاندانەكە بۆ مەرامی سیاسی بە لاڕێدا ببرێت.
ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، جگە لە مامۆستایان ژمارەیەكی دیكە لە چین و توێژە جیاجیاكان بەشداریان لە خۆپێشاندانەكە كردووە".
.gif)




