حه‌شدی شه‌عبی منداڵان چه‌كدار ده‌كات
هیومه‌ن رایتس وۆچ: حه‌شدی شه‌عبی سڤیله‌كانیش ده‌ستگیر ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق به چه‌كدار كردنی منداڵان و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له شاری موسڵ تۆمه‌تبار ده‌كات.
رێكخراوه‌كه راپۆرتێكی له سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی داناوه و رایگه‌یاندووه" به به‌ڵگه ده‌ستیان كه‌وتووه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی سڤیلی موسڵ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن،له‌و كاته‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه له 17/10/2016 وه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له 21/10/2016 هێزه‌كانی"فارس سه‌بعاوی" سه‌ر به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له گوندی"دویزاتی خواروو" كه 48 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری موسڵه‌وه دووره،دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه كشانه‌وه،ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد"50" كه‌سیان له خانووه چۆڵه‌كانی ئه‌و گونده‌دا ده‌ست به‌سه‌ر كرد.
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كجگرتووه‌كان له زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه كه به لایه‌نی كه‌م دوو كه‌س ئه‌شكه‌نجه‌دراون و لێیاندراوه و ئه‌وانی دیكه‌شیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه كه تا ئێستا ئازاد نه‌كراون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی"هیومه‌ن رایتس وۆچ" رۆژی 30/10/2016 چه‌كدارانی سه‌ر به هه‌مان هێز"20" كه‌سی گوندی "تل الشعیر" یان ده‌ستگیر كردووه و گواستوویاننه‌ته‌وه بۆ گوندێكی دیكه و لێیانداوون،وه‌ك ئه‌وه‌ی برای یه‌كێك له‌و كه‌سه ئه‌شكه‌نجه‌دراوانه به رێكخراوه‌كه‌ی گوتووه.
رێكخراوه‌كه به به‌ڵگه ده‌ستی كه‌وتووه كه سێ حاڵه‌تی نوێی چه‌كداركردنی منداڵان له خێوه‌تگای"دیبه‌گه" كه 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری هه‌ولێره‌وه هه‌بووه، له زاری یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی كراوون به چه‌كدار زانیوویانه كه "8" چه‌كداری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌و خێوه‌تگایه براوونه‌ته ریزی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه.
رێكخراوه‌كه داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه توند و نامرۆڤانه بكه‌ن كه له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدراون و به‌رپرسانی ئه‌و گروپانه‌شیان به ئه‌نجامدارنی تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار كردووه.