به وێنه: بەرپرسی فیلمه بهڵگهنامهییهكانی داعش كوژرا
دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕی داعش بۆ ئاژانسی ئه‌عماق تۆمار و دیكۆمێنت كردووه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسی فیلمه بهڵگهنامهییهكانی ئاژانسی ئه‌عماقی داعش له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كوژرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "فیرقه زرێپۆشی نۆی و فه‌وجی هه‌شت له چوارچیوه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، توانیویانه گه‌وره تیرۆریستێك كه وه‌ك به‌رپرسی دۆكیۆمێنتكردنی فیلمه ڤیدیۆییه‌كانی داعش له ئاژانسی ئه‌عماق كاری ده‌كرد بكوژن".
گوتیشی "ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ كامێرای ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش گرتووه كه دیمه‌نی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش له موسڵ تۆمار و دیكۆمێنت كردووه و وێنه‌كانیشی راده‌ستی لایه‌نی ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی كراون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بكه‌ن كه له وێنه‌كاندا به‌ده‌ركه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچ ئاماژه‌یه‌ك به شوێن و كاتی كوشتنی ئه‌و وێنه‌گره‌ی داعش نه‌كردووه كه ئۆپهراسیۆنهكی موسڵ له ناو مانگی دووه‌می دایه و تا ئێستا نزیكه‌ی نیوه‌ی گهڕهكانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراون.




