عه‌بادى هێرش ده‌كاته سه‌ر مالكى
به هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ و شكستهێنانى سوپاى عێراق له به‌رامبه‌ر داعشدا تۆمه‌تبارى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق به بێ ناوهێنان هێرشيى كرده سه‌ر نورى مالكى و به هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ و شكستهێنانى سوپاى عێراق له به‌رامبه‌ر داعشدا تۆمه‌تبارى كرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، بەهیچ شێوەیەک رێگا بە دروستبوونەوەی ناکۆکيیە تائیفیيەکان لە عێراق نادات.
حەیدەر عەبادی، گوتيشى: ئەو کەسەی هۆکاری داگیرکرانی مووسڵ بوو، هەوڵ دەدات برەو بە ناکۆکییە تائیفیەکان و ئاژاوەی مەزهەبی بدات.
حەیدەر عەبادی، کە بەبۆنەی چلەی شەهیدبوونی حوسێنى كوڕى پێشه‌وا عه‌لى وتارێكى پێشكەش كرد، تێیدا جەختی كردەوە، بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەن جارێکی دیکە ناکۆکیە تائیفیەکان سەر هەڵبدەنەوە یاخود دروست بکرێتەوە.
بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی عێراق پێیانوایە نوری مالیکی، کە لە پێشدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو، هۆکاری داگیرکرانی مووسڵ بوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.