ماسکی گێزەرچرچولۆچى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه
پێست گه‌شتر ده‌كات

K24- هه‌ولێر
زۆربەمان وادەزانیتن گێزەر تەنھا بۆ چاو و بینایی باشە، بەڵام لهراستيدا رۆلێكى سه‌ره‌كى هه‌يه بۆ جوان كردنى پێست.
ماسكى گێزه‌ر جگه له‌وه‌ى چرچولۆچی کەم دەکاتەوە، رەنگی پێستیش گه‌شتر ده‌كات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، سەرەتا پێويسته گێزه‌ره‌كه به‌شێوه‌يه‌ك ته‌نك ته‌نك قاش بكرێت، دواتر له‌سه‌ر هه‌موو به‌شێكى رووخسار دايبنێن، پاش تێپه‌ڕبوونى سێ خولهك ئينجا بيشۆن و رۆژانه ئه‌م كرداره دووباره بكه‌نه‌وه.