وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا: كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بارزانى زۆر ناياب بوو
ئێمە زۆر بەختەوەر و دڵخۆشین کە دۆست و ھاوپەیمانێکی زۆر باشی وەک کورد و پێشمەرگەمان ھەیە.
K24 – ميونشن:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له ميونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسۆلا ڤۆن درلاين كۆبوونه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئۆرسۆلا ڤۆن درلاين وەزیری بەرگری ئەڵمانیا تایبەت بە کوردستان٢٤ رایگەیاند، کۆبوونەوەیه‌کی زۆر باش و نایابم لەگەڵ سەرۆک بارزانی ھەبوو.
گوتيشى: بە بارزانیم راگەیاند، ئێمە زۆر بەختەوەر و دڵخۆشین کە دۆست و ھاوپەیمانێکی زۆر باشی وەک کورد و پێشمەرگەمان ھەیە.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا بەڵێنیدا لە ھاوکارییەکانیان بۆ کورد و پێشمەرگە بەردەوام بن.
ئه‌ڵمانيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسۆلا ڤۆن درلاين چه‌ند جارێك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.