شارەوانییەكانی سلێمانی داوای ھەڵبژاردن دەكات

"واژوو لەسەر نووسراوی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان ناكەم"

K24 – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی دوا مۆڵەت بە ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سنووری سلێمانی دەدات، بۆ ئەوەی بڕیار لە وادەی ھەڵبژاردنەوە ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بدرێت، ئەگەرنا نووسراوەكانیان واژوو ناكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حاجی بەھائەدین بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند: "پێشتر بریارمدابوو كە واژوولەسەر ھیچ نووسراوێكی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان نەكەم، بەڵام لە ئێستاوە بۆ ماوەی دوومانگی دیكە مۆڵەت دەدەم بۆ ئەوەی بڕیار لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سنووری سلێمانی بدرێت، ئەگەرنا دوای ئەو وادەیە ئامادەنیم واژوو لەسەر نووسراوەكانیان بكەم".