ئازاد جندیانی
نووسەر
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه ئاڵۆزه‌كه‌ی عێراق
ململانێی نێوان كاره‌كته‌ره سیاسی و حه‌شدیه‌كانی شیعه هه‌ر له ئێستاوه گه‌رم بووه
بڕیاره له 2018 دا له‌عێراق هه‌ڵبژاردن بكرێ، هه‌روا له كوردستانیش، له هه‌ردووكیدا كارێكی ئاسان نیه، چونكه پێشبینی ناكرێ به نه‌رم و نیانی به‌ڕێوه‌بچێ. بۆ عێراق یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای داعشه و بۆكوردستانیش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای ڕیفراندۆم و 16 ی ئوكتۆبه‌ره.
شه‌قامی سیاسی شیعه له‌ناو بازنه‌ی چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌رجه‌عیدایه، زۆرینه‌ی حه‌شده‌كانی شه‌عبیش له ولائاتی جیاجیا‌و ناكۆكی ناوخۆی عێراق و ئێران دایه، به‌ڵام چه‌كی به‌ده‌سته‌و سه‌ری مانگان مووچه‌كانیان بۆخاوخێزانیان ئه‌به‌نه‌وه‌و وه‌ك سێ ملیۆن كه‌سه‌كه‌ی تری عێراق بێ كار‌و دواجار بێ مووچه‌و پاره‌نین، له‌و ده‌سكه‌وته‌شیاندا خۆیان به منه‌تبارو قه‌رزاری سه‌ركرده باڵاكانیان ئه‌زانن.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ماوه‌ی كارایی بودجه‌ی ساڵی 2018 دا ئه‌بێ، كه ئاگاداران ئه‌ڵێن 22 ملیار دۆلار كه‌می بودجه‌ی هه‌یه و ئه‌بێ قه‌رزی بۆ بكا و بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر مه‌رجی پێدانی قه‌رزی بۆداناوه. ململانێی نێوان كاره‌كته‌ره سیاسی و حه‌شدیه‌كانی شیعه هه‌ر له ئێستاوه گه‌رم بووه، ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌نێوانیاندا داهه‌یه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیار‌و به‌رچاوه ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ سه‌رخستنی عه‌بادی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ئێران پراگماتیكی تر و كاراتر و زووتر كه‌وتۆته‌گه‌ڕ.
سوننه‌ش وه‌ك جاران بێ مه‌رجه‌عیه‌تی یه‌كگرتوو و بێ به‌رنامه‌یه. هاوكات شاره سه‌ره‌كیه‌كانیشی وه‌ك موسڵ و ئه‌نبار ئاوه‌دان و ته‌عمیر نه‌كراونه‌ته‌وه‌و پتر له ملیۆن و نیوێك سوننه هێشتا ئاواره‌ن و له كوردستانن، وه‌ختی به‌رده‌ستی حكومه‌تی عه‌بادی و پاره‌ی پێویستیش تا هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌ستدانیه. بۆیه سه‌ركرده‌سوننه‌كان لایه‌نگری هه‌ڵبژاردن نین له‌م دۆخه‌دا.
هاوكات قسه‌وباس هه‌یه كه‌ڕه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ هێندێ لاباڵی شیعه یان كورد هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان نه بۆكوردو نه‌بۆ سوننه‌ش ئاسان نیه. ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چاوه‌ڕێ ئه‌كرێ هێنده‌ی ڕكابه‌ری نێوان ئێران و ئه‌مریكایه، ركابه‌ری و ململانێی نێوان قه‌واره‌و پێكهاته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق خۆی نیه.
هه‌رچه‌نده زوو وه‌خۆكه‌وتنی ئێران و هاتن وچوونی سه‌ردارسلێمانی مه‌رج نیه ئاماژه‌بێ بۆ دڵنیایی و متمانه و ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌كه‌ی بێت كه ئه‌ویش ترس و نادڵنیاییه له جه‌نگێكی جیاواز له‌وجه‌نگانه‌ی سه‌ردار سلێمانی تائێستا تیایاندا سه‌ركه‌وتوو بووه.
بێگومان تا نزیكتر ئه‌بینه‌وه له هه‌ڵبژاردن و تا زۆرتر سه‌روسیمای هاوپه‌یمانێتیه‌كان به‌ده‌رئه‌كه‌ون توركیا‌و سعودیه‌ش، هه‌ریه‌كه به‌جیا یان هه‌ر یه‌كه‌و له پاڵ بلوكی تردا دێنه مه‌یدانی ململانێكه، چونكه به ڕێژه‌ی جیاواز ئه‌م سێ لایه‌نه ئقلیمیه (ئێران، سعودیه، توركیا) ڕكابه‌ری یه‌كترن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، نه‌ك هه‌ر له عێراق به‌ڵكو له جوگرافیایه‌كی زۆرفراوانی ناوچه‌كه‌دا به‌ریه‌ك ئه‌كه‌ون و (مه‌جاله حه‌یه‌ویه‌كه‌یان) تێكه‌ڵه‌و سنووری له‌یه‌كتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیه و به ته‌واوه‌تی زۆنی تامپۆنی نێوانیانه.
ڕه‌نگه بۆ كورد دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌هه‌مووان ئاڵۆزتر بێت، چونكه حزبه‌كانی یه‌كگرتوو نین و زه‌حمه‌تیشه به‌و ئاسانیه له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش ڕێك بكه‌ون، به تایبه‌ت كه ئۆپۆزسیۆنی كوردستان هێشتا كار بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ته‌ی هه‌رێم ئه‌كا یان مه‌به‌ستیه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دۆخی حكومه‌ت و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات پتر ئاڵۆز بكا.
ئه‌ڵبه‌ته له ئاڵۆزتركردنی دۆخی كوردستاندا عه‌بادی و چه‌ندین لایه‌نی تری عێراقی و ئقلیمیش هه‌مان ڕۆڵ ئه‌گێڕن. هه‌رچه‌نده واپێ ئه‌چێ ئێران ڕێساكانی گه‌مه سیاسیه‌كه‌ی، وه‌ك به‌شێك له ئیستحقاقاتی ململانێ و ڕكابه‌ره‌تی تاران و واشنتۆن له‌سه‌ر عێراق گۆڕانی به‌سه‌رداهاتبێ و هه‌وڵی ئه‌وه‌بدا كه هاوپه‌یمانیه‌تیێكی به‌هێزو فراوان به‌قازانجی ئه‌جێنداكه‌ی دروست بكا.
هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ كورد یاریه‌كی قورسه، به تایبه‌ت بۆ پارتی و یه‌كیه‌تی و هاوپه‌یمانه‌كانیان له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بواری گه‌مه‌ی ووردی پراگماتیكیان بۆ ڕه‌خساوتره.
هه‌موو ئه‌م لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وانه دواجار ئه‌كه‌ونه به‌ر زه‌بری ڕووداوی تری ناوچه‌یی، چونكه ئه‌گه‌ر زۆره به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانیه‌كانیش له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندیه ئقلیمی و عێراقیه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تر به‌ریه‌ك بكه‌ون، به‌تایبه‌ت له‌نێوان دووزلهێزه‌كه‌ی دنیا ئه‌مریكاو ڕوسیا. وه‌ك چۆن هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئاوسن به ڕووداوی چاوه‌ڕوانكراوو چاوه‌ڕواننه‌كراو.
28 ی دیسێمبه‌ری 2017
هه‌ولێر