سه‌دان ده‌ستنووس له باره‌ی كورد له رووسیا پارێزراون
پێویستیان به هه‌وڵی خه‌مخۆرانه
K24 - مۆسكۆ
په‌یمانگای ده‌ستنووسی رۆژهه‌ڵاتناسی، له ساڵی 1818 له شاری سانت- پیته‌ربورگی رووسیا دامه‌زراوه، كهئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه و ناسینی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه ده‌ڵێت "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یمانگاكه، توێژره رووسه‌كان بایه‌خێكی زۆریان داوه به كورد. ئێستا به‌رهه‌می ههوڵو كۆششی رۆژهه‌ڵاتناسه رووسه‌كان، سه‌دان به‌رهه‌می دانسقه‌یه له‌سه‌ر كورد، كه تاهه‌نووكه له نێو رهفهكاندا بێ ناز كه‌وتوون.
ئیرینه فیۆدهرۆڤنه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ده‌ستنووسی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای زانستی رووسی سانت پیته‌ربورگ، بە كوردستان24 گوت: "هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی په‌یمانگاكه، پرسی كورد بووەته جێی بایه‌خ و گرنگی پێدانی توێژه‌رانی رووسیا، میخایل ڤۆلكۆڤ له ساڵی 1826 باسێكی ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌ستنووسی شه‌ڕه‌فنامه‌ی شهرەفخانی به‌دلیسی بڵاوكرده‌وه، دواتر توێژه‌ری دیار و هه‌ڵكه‌وتوو پیۆته‌ر لێرخ، كاری له‌سه‌ر دۆزی كورد كرد، هه‌روه‌ها ئۆگه‌ست ژابای دیپلۆمات، ده‌ستنووسه گرنگه‌كانی كوردی كۆكرده‌وه و یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردیشی دانا. پاشا ڤلادیمێر مینۆرسكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی كورد بڵاوكرده‌وه. دواتر چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ربازی و دیپلۆماسی لێهاتوو كه چه‌ندین زمانی رۆژهه‌ڵاتیان ده‌زانی، ده‌ستیان به‌كاركردن كرد له‌سه‌ر داب و نه‌ریت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گه‌لی كورد، تا ساڵانێكی زۆر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازییه‌كان كاریان ده‌كرد و یارمه‌تی زۆریان له گه‌شه‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی پێشكه‌شكرد".
په‌یمانگای ده‌ستنووسی رۆژهه‌ڵاتی سانت پیته‌ربورگ، له 23 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1818 وه‌ك مۆزه‌خانه‌ی ئاسیایی دامه‌زراوه. له ساڵی 1950 تا ئێستا، وه‌ك ئه‌كادیمیایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی له كاركردن به‌رده‌وامه، به‌شێكی زۆری دیرۆكی كورد، له نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا هێشتا ده‌ستیان بۆ نه‌بردراوه، كه پێویستیان به هه‌وڵی خه‌مخۆرانه تا وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانی كوردی و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
ھ.م