ئازاد جندیانی
نووسەر
ڕاوه‌ده‌نگ
چونكه هیچ گرێبه‌ستێك له‌نێوان ده‌نگده‌ر و كاندیددا نییه بۆیه، لای زۆر له‌كاندید وحزبه‌كان دیماگۆگیه‌ت به‌سه‌ر گووتار و بگره به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشیاندا زاڵ ئه‌بێ
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو وڵاتاندا پێش مه‌رجێكی خودی هه‌ڵبژاردنه. ئامرازه‌كانی به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا زۆر په‌ره‌یان سه‌ندووه. هێندێ له‌پسپۆڕانی بواره‌كه، هه‌ڵبژاردن یه‌كسان ئه‌كه‌ن به به‌بازاڕكردن (ماركێتینگ)و ناویان ناوه ماركێتینگی سیاسه‌ت. ده‌سته‌واژه دێرینه به‌كارهێنراوه‌كه، واتا هی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه هێشتا ڕه‌هه‌ندی (به بازاڕكردن)ی به‌خۆوه نه‌گرتبوو (پڕوپاگنده)ی بۆ به‌كار ئه‌هێنرا. دیارترین و به‌ربڵاوترین شێوازی به‌بازاڕكردن ڕیكلامه، به‌هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌سته‌و شێوازانه‌ی بۆ هه‌ر ریكلامێكی ئاسایی دنیای به به‌بازاڕكردن به‌كارئه‌هێنرێن. جیاوازی نێوانی ئه‌و دوو جۆره له‌ڕیكلام له‌دوو شت‌دا به‌رجه‌سته ئه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ماركێتینگی بازرگانی ڕازیكردنی به‌رخۆره‌كانه (مستهلكه‌كان) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ریكلامكردنه‌كه ئه‌یه‌وێ بیكاته بژارده‌ی خه‌ڵك له‌ناو كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی تردا، به‌ڵام به‌بازاڕكردنی سیاسی، بۆ ئه‌وه‌یه، كه كاندید یان حزبی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردندا، به‌هۆی گوتاره‌كه‌ی، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و مێژووه‌كه‌ی و كاندیده‌كان و زۆرتریش به‌ڵێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ردا له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی ئاڵوگۆڕ ئه‌كا، ئه‌شێ كورده‌وارییانه ناوی بنێین (ڕاوه‌ده‌نگ). بواره هاوبه‌شه‌كه‌ی تری نێوان ئه‌و دوو جۆره به‌بازاڕكردنه كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه له‌هه‌موو ئامراز و شێواز و به‌ڵێنه، ڕاست و ناڕاسته‌كان. هه‌رچه‌نده هه‌ردوو شێوازی به‌بازاڕكردنه‌كه، له‌هه‌ر وڵاته‌و به‌جۆرێك یاسامه‌ند كراوه، به‌و ئامانجه‌ی كه لایه‌نی به‌بازاڕكه‌ر پابه‌ند بكا به‌وه‌ی تاكه‌كان و جڤات و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی له ئاڵۆزی و پشێوی بپارێزێ و له‌وباره‌وه یاساكان (وه‌ك ده‌ق) ئه‌و ئه‌ركه‌یان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ.
به‌ڵام ئه‌و بواره‌ی، كه له‌نێوان هه‌ردوو جۆری به‌بازاڕكردنه‌كه له‌یه‌ك جیائه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له‌به‌بازاڕكردن و ریكڵامی بازرگانیدا، گرێبه‌ستێك له‌نێوان كڕیار‌و فرۆشیار، واتا لایه‌نی به‌بازاڕكه‌رو لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیدار له‌بازاڕكردنی بازرگانیدا هه‌یه و به‌شێكه له‌پرۆسه‌ی بازرگانی و ئابووری ئاڵوێر، به‌ڵام له‌به‌بازاڕكردن و ڕیكلامی سیاسی‌دا ئه‌و گرێبه‌سته له‌ئارادا نیه، چونكه كاندید یان حزبی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌ڵێن ئه‌دا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا تاكی ریكلام له‌سه‌ركراو بێ هه‌بوونی هیچ گرێبه‌ستێك، جگه له‌په‌یوه‌ندیێكی زاره‌كی و جه‌نتلمه‌نی هیچ گرێبه‌ستێك له‌نێوانیاندا نیه.
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشی و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژادندا، ئه‌ڵبه‌ت به‌ڕێژه‌ی جیاواز، ئه‌یخوڵقێنێ ئاراسته‌ی دیماگۆگیه‌ته له‌به‌بازاڕكردن و ڕیكلامی سیاسی‌دا. له‌هه‌ڵبژاردندا وه‌ك وتمان چونكه هیچ گرێبه‌ستێك له‌نێوان ده‌نگده‌ر و كاندیددا نییه بۆیه، لای زۆر له‌كاندید وحزبه‌كان، یان لانی كه‌م لای به‌شێكیان دیماگۆگیه‌ت به‌سه‌ر گووتار و بگره به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشیاندا زاڵ ئه‌بێ. له‌كوردستان و عیراقیشدا، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر و هی ئه‌مجاره‌ش دیماگۆگیه‌ت به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌ژموونێكی دیار و زۆری هه‌یه. ئێستا هه‌ر كاندیده و هه‌رحزبه به ئاره‌زووی خۆی و لای هه‌ندێكیان تا ئه‌ندازه‌ی ونبوونی واقعیه‌تیش به‌ڵێن به‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كاندا ئه‌به‌خشنه‌وه، به‌ڵام به‌شێوازی مۆدێرنی ڕیكلامكردن و به‌بازاڕكردن ئه‌ڕازێنرێته‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه به‌ڵێنه‌كان، ئه‌گه‌رچی ناواقعیش بن له‌پێودانگێكی سایكۆلۆژیدا ده‌رخواردی ده‌نگده‌ر ئه‌درێن. ڕۆژانه له هه‌موو ته‌له‌فزیۆن و هۆكاره‌كانی تری په‌یوه‌ندی كردن ده‌یان و بگره سه‌دان ڕیكلامی به‌بازاڕكردنی گوڵاو، جلوبه‌رگ، به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری و بگره ئۆتۆمبێل و شتی تریش ئه‌بینین، كه بۆ بازاڕپه‌یداكردن په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر كچه جوان و باڵابه‌رز و ناوقه‌د باریك و ناسكه‌كانی فاشیۆن و به پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كانی وێنه‌گرتن و مۆنتاژی ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌مایی ڕیكلام به‌رهه‌م ئه‌هێنن، زۆرجار ڕیكلامه‌كان ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتوو و نایاب و جوان ئاماده‌كراون و وێنه‌گیراون، كه ئه‌گه‌ر به‌زمانێكی بێگانه‌ش بێ ته‌نیا وێنه سینه‌مایی یان ته‌له‌فزیۆنیه‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی بینه‌ر ڕابكێشێ و بڕیاری خۆی بدا له‌سه‌ر په‌سندكردن وكڕینی به‌رهه‌می ئه‌و برانده‌ی ریكلامه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و پرۆسه‌یه به خێرایی كاریگه‌ری به‌جێدێڵێ، ته‌نیا به پشتبه‌ستن به ڕازیكردنی چاو.
كاتێ كه دیماگۆگیه‌ت ئه‌بێته باڵاده‌ستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و كاندیده‌كان به‌و جۆره ڕاوه‌ده‌نگی خۆیان ئه‌كه‌ن، وێڕای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌و كاریگه‌ریه سه‌لبیه‌كانی دیماگۆكیه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگاو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا دوای هه‌ڵبژاردن ده‌رئه‌كه‌ون، مه‌به‌ستمه ته‌نیا ئاماژه به‌یه‌كێك له‌كاردانه‌وه خراپه‌كانی بده‌م، ئه‌ویش ساردبوونه‌وه‌و بێ ئومێدبوونی ده‌نگده‌رانه به‌و بژارده‌یه‌ی خۆیان كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتووترین و جوانترین ڕیكلام و قه‌به‌ترین به‌ڵێن ده‌نگی خۆی داوه‌تێ، ئه‌مه‌ش له‌پرۆسه‌كانی تری ده‌نگداندا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌به‌شداربوون دوورئه‌كه‌ونه‌وه و ساردئه‌بنه‌وه‌و خه‌مسارده‌بن، له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌كه یان له‌حزبه بژارده‌كه‌یان دووره‌په‌رێز ئه‌بن و دواجار متمانه‌یان به هه‌ڵبژاردن و به‌گه‌مه‌كانی دیموكراسی نامێنێ و دوور ئه‌كه‌ونه‌وه.
بانگه‌شه‌كردن، مافێكی یاسایی هه‌موو لیست و كاندید‌و حزبێكه، وه‌ك چۆن به‌ڵێندانیش به‌هه‌مان شێوه ڕه‌وایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵێنی ناڕاست و ناواقیعیه، كه ده‌نگده‌ران ئه‌خاته خۆش خه‌یاڵیێكی بێ بنه‌ماوه، كه هه‌ر زووش ئه‌و خۆش خه‌یاڵیه بۆ خودی ده‌نگده‌ر ڕوون ئه‌بێته‌وه. بۆ نموونه ئێستا زۆربه‌ی لیسته‌كانی كوردستان، گه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی به‌غدان، به‌ڵام به‌ڵێنی زه‌ردو سوور به ده‌نگده‌رانی كوردستان ئه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت به وه‌چه تازه‌كان كه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ئه‌دۆزرێته‌وه‌و بێ مووچه‌و پاره‌وپول نابن تا ئه‌ندازه‌ی به‌ڵێندان به پاره‌ی گیرفانیش بۆ لاوان، یاخۆ به‌ڵێن ئه‌ده‌ن كه كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، له‌كاتێكدا قه‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌و جۆری ئه‌و كێشانه ساده‌و ئاسان نین و ته‌نیا خۆی له‌بودجه‌دا نابیننه‌وه، به‌ڵكو ڕه‌گی هه‌موو ئه‌و كێشانه سیاسیه‌و په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی ئاینده‌ی كورد‌و كوردستانه‌وه، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌و نیشتمانێكی داگیركراو.
له‌لایه‌كی تره‌وه زمانی گووتاری هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان، هه‌ڵبه‌ته به ڕێژه‌ی جیاجیا، گووتارێكی زبر‌و ڕوشێنه‌ر و بگره ڕوخێنه‌ره، گووتارێكه له‌سه‌ر بنه‌مای من چیم و كێم و به واقیعی چیم پێیه‌و چیم پێ ئه‌كرێ، بنیات نه‌نراوه، به‌ڵكو پتر و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر ناشیرینكردنی ئه‌ویتر و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر بونیات نراوه.
ئێستا، ئه‌و شێوازه له‌زمان و گووتاری زبر له‌ناو كۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا جێی باس وخواسێكی گه‌رمه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵێنه قه‌به‌و ناقۆڵاكانیش به‌هه‌مان شێوه هێندێك، به‌خۆشمه‌وه وای لێك ئه‌ده‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ئه‌كرێ ڕه‌وشێكی ته‌ندروست نییه و هه‌ر ته‌نیا حزبه سیاسیه‌كان پتر له‌یه‌كتر دوورناخاته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئاڵۆز ئه‌كاو هه‌ڵی ئه‌ته‌كێنێ و ده‌ره‌فه‌تی دواتر چاره‌سه‌ركردنی به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه. له‌و پێودانگه ئاڵۆزه‌دا پاشخانی ململانێی توند‌و دژواری ڕابردووی ناوخۆی كوردستان و ڕووداوه په‌یوه‌سته‌كانی، وه‌ك خوێ به‌سه‌ر برینه‌كاندا ئه‌كرێ. بۆیه حزب و كاندیده به‌په‌رۆشه‌كان، كه كه‌م نین نابێ به خه‌مساردیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و جۆره ڕه‌وته له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
4 \ 5 \ 2018
هه‌ولێر